هه‌ڵمه‌ت سەمد گه‌رمكی : شۆخێك داگیریی كردووم
ئه‌ی شۆخه پرچ ڕه‌ش و ئه‌سمه‌ره‌كه
ئاڵووده ده بووم به چارێك داگیركرد ئه‌و دڵه‌م
ده‌ڵێی په‌یكه‌ری ڤینۆسی خودایی
له چاوی حه‌زی برسی و شێتی منا
حه‌زده‌كه‌م دڵۆپ دڵۆپ خۆێنی جه‌سته‌م
به تیشكی دڵی شێتم بڕژێنمه له‌شته‌وه
وه‌ك سێبه‌ر هه‌میشه له گه‌ڵتا بم..
ئه‌ی باڵا په‌ری ناسك و شۆخ و شه‌نگم
له‌و رۆژه وه‌ی به نیگات ئاشنا بووم
من به چارێك خۆشم پیر چۆ وه
سه‌رسام ماوم له ئاستی جوانیت
نازانم تۆ دروست كراوی یه‌زدانی یان
له زێر تاشراوی.
ئه‌ی شۆخی ئه‌سمه‌ر به جارێك ئاڵووده‌ت بووم
من عه‌شقی تاساو زۆر په‌شێوه حاڵی دڵم
من بێ تۆ وه‌ك ماسی و ده‌ریا.
نازانم بۆ شیعرم له شێوه‌ی جوانیت تێرنابێت
ئه‌ی پرچ ره‌ش و شێوه ئه‌سمه‌ر گیرۆده‌ت بووم
دڵم وه‌ك تیشكی خۆر بۆت ده‌سوتێت
كه جۆن به‌فر له بریا خۆ ناگرێت منیش وا بۆ تۆ؟؟
من نازانم عه‌شقتم یان دێوانه؟
پێدارم به جارێ شێت وه‌ك مجنون له كۆساران
كه ده‌روانمه شێوه‌ی فریشته ئاسات
من له تۆدا هه‌زاران شێوه گوڵ ده‌بینم