که تۆ وونی
رۆحی منیش له‌گه‌ڵ ده‌نگی
هیچ که‌سێکا سه‌ما ناکا..
په‌نجه‌کانم گوڵ ناگرێ و
ژیان لای من به‌ها ناکا..
که تۆ وونی
نه له‌مانای شه‌و تێده‌گه‌م
نه له دونیا و جوانی گوڵیش
نه له‌مانای خۆر تێده‌گه‌م
نه له عه‌شق و ترپه‌ی دڵیش
بگه‌رێوه
ده‌با رۆحم
له‌گه‌ڵ رۆحت بێته سه‌ما
با شه‌و و رۆژ به‌یه‌ک بگه‌ن
با وێران بێ دونیای خه‌ما
بگه‌ڕێوه
ببه به مۆم
بۆ شه‌وانی ترس و تارم
با گه‌ڵاکان چرۆ بکه‌ن ئه‌ی پاییزم
بگه‌ڕێوه و
ببه به وه‌رزی به‌هارم
