رێژیر ئیسماعیل : وڵاتی من

0

رێژیر ئیسماعیل : وڵاتی من10805023_757716874297592_1401053296_n

هاورێ تێبگە
لەو شارەی ئێمەی لێیە
هەموو شت بەدەستی خەڵکە
ئەوان چی بڵێن و
چیان بوێ ئەیکەن بە یاسا و
باجەکەشی هەر بۆ ئێمەیە!!!
هاوڕێ تۆ،لەوە ناگەی
لێرە ئا لەو شوێنەی ئێمە
عەقڵ گۆرین ئەستەمە و
بەلای زۆرینەیان کارێکی بڤەیە!!
هاوڕێ خۆ ئەبینی
لەو شوێنەی ئێمە؟؟
گوێ بیستی دەنگی شکانی
چەندەها دڵ ئەبین
چەندەها روخساری جوانی
تەڕبووی بە فرمێسک ئەبینین !
ئەبینی خۆ؟
چ کەسێ تەنها ئەبێ
ئێمە لە وڵاتێکین هاوڕێ
ئەبێ دڵت چەشنی شاخ بێ!
هەرچی بکرێت و چی بوترێت
ئەبێ زمانت
لە ئاستی لاڵ بێ !!!

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com