بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگەیاند، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری دوبز حه‌وزی حه‌ویجه‌ی كۆنترۆڵی کردەوە و دەشڵێت: حه‌وزی حه‌ویجه شوێنێكی ستراتیژی گرنگه بۆ پێشمه‌رگه.
نوچە.نیت.nrt
ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بە NRT ڕاگه‌یاند، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش بۆردومانی هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌یان له میحوه‌ری دوبز ده‌ستپێكرد، له به‌رامبه‌ردا هێزی پێشمه‌رگه وه‌ڵامی توندی بۆردومانه‌كەی داعشی دایه‌وه و به چڕی بۆردومانی موڵگه‌كانی داعشی كرد.
وتیشی” پاش بۆردومانه چڕه‌كه‌ی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری دوبز، هێزی پێشمه‌رگه هێرشی بۆ سه‌ر موڵگه‌كانی داعش ده‌ستپێكردووه و له ئه‌نجامدا حه‌وزی حه‌ویجه له ده‌ستی داعش پاككراوه‌ته‌وه”، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌زی حه‌ویجه‌ی، به شوێنێكی ستراتیژی گرنك وه‌سفكرد
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه، پێشمه‌رگه خه‌ریكی به‌هێزكردنی سه‌نگاره‌كانیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرچی هێرشه‌كانی داعش بداته‌وه.
جةختى كردةوة، له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا پێشمه‌رگه‌كانی پارتی ئازادی كوردستان هاوشانی لیوای یه‌كی پیاده‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌یان كردووه.
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جەختیشی کردەوە ، له هێرشه‌كه‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بووه‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر مادی و مرۆییش به‌ر چه‌كدارانی داعش كه‌وتووه.