سلێمانی؛ كه‌مپینی به‌خشینی پێشمه‌رگه له پێشینه‌كان به‌رده‌وامه له‌كاره‌كانی
كه‌مپینی به‌خشینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پێشینه‌كانی خانوبه‌ره‌و هاوسه‌رگیری به‌رده‌وامه له‌كاره‌كانی و به‌م نزیكانه له ڕێگای سیمینارێكه‌وه پرۆژه‌یه‌ك ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌كات.
ماوه‌ی پێنج ڕۆژه كه‌مپینی به‌خشینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پێشینه‌كانی هاوسه‌رگیری و خانوبه‌ره كاره‌كانی له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه‌و له‌ماوه‌ی ڕابردوشدا هه‌زاران واژۆی پشتیوانی بۆ كه‌مپینه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه.
له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانیشیاندا كه‌مپینه‌كه له شاری سلێمانی ده‌ستی به‌كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی هاوڵاتیان كردووه‌و بڕیاره له چه‌ندین شوێنی گشتی واژۆ بۆ كه‌مپینه‌كه كۆبكرێته‌وه.
به‌شێك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره كه‌مپینانه به پێویست ده‌زانن بۆ پشتیوانی له پێشمه‌رگه.
بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سیمینارێك بۆ چۆنیه‌تی میكانیزمی به‌خشینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پێشینه‌كان ئه‌نجام بدرێت و پرۆژه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.