پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانان چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له كۆبانێ ڕزگار ده‌كه‌ن
نوچە.نیت.knn
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و هێزی پێشمه‌رگه چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له كۆبانێ رزگار ده‌كه‌ن و فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكاش بۆردومانی به‌رزاییه‌كانی ته‌ل شه‌عیر ده‌كه‌ن، له سه‌رێكانی و ته‌لته‌مریش یه‌په‌گه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا 100 گوند له داعش پاكده‌كاته‌وه. به‌رپرسێكی كۆبانێش ده‌ڵێت به پشتیوانی پێشمه‌رگه پێشڕه‌وییه‌كانی داعشیان راگرتوه‌و چه‌ند گوندێكیان ئازاد كردوه.
به‌رخۆدانی كۆبانێ 53 رۆژی تێپه‌راندو به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی یه‌په‌گه، شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌و هێزی پێشمه‌رگه و بوركانی فورات چه‌ندناوچه‌یه‌كیان له كۆبانێ رزگاركردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، شه‌رڤانان له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه له چواری ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیان پێكردبوو توانیویانه له باشوری شاری سه‌رێكانێ و روَژئاوای تلته‌مر دا, زیاتر له 100 گوند رزگار بكه‌ن و زیانی گه‌وره‌ش به تیرۆریستانی داعش بگه‌یه‌نن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بلاَویكرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رزاییه‌كانی ته‌لشه‌عیریان، له‌ڕۆژئاوای كۆبانێ بۆردوومان كردووه، له ئاسمانی كۆبانێشدا له چاودێری و پشكنین به‌رده‌وامن.
لای خۆشیه‌وه،ئیدریس ناسان به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆبانێ به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، به پشتیوانی پێشمه‌رگه پێشڕه‌وییه‌كانی داعشیان راگرتوه‌و چه‌ندین گوندیان ئازادكردوه.