سەرۆ قادر : کۆبانێ و پێشمەرگە

0

10383636_550769831721708_2529559885526700167_nکۆبانێ و پێشمەرگە


سەرۆ قادر

هەموومان دیمەنی پێشمەرگە و پێشوازی کوردانی باکوورمان بینیوە. ڕووداوەکە لە مێژوودا دەمێنێتەوە، هەروەک چۆن پەڕینەوە حەماسییەکەی مستەفا بارزانی و پێنج سەد پێشمەرگەکەی لە ڕووباری ئاراس، بووەتە ڕووداوێکی مێژویی و کورد پێی تێر شانازی دەبن. چوونی ١٥٠ پیشمەرگەی حکوومەتی کوردستان، بەو چەکانەی بەناو خاکی “تورکیا”دا ڕایاندەکێشا، بۆ هانای کۆبانێ، دەربڕی کاکڵی گیان و هەستی میللەتێکی دابەشکراوە کە گەر دەرفەت هەبێت پشت لە یەکتر ناکات.

سەرۆکی کوردستان، هەموو هەوڵی خۆی داوە تا رۆژاوا بۆ هاوکاری کورد لە باشوور و رۆژاڤا ڕاکێشێت.

دووەمین هەنگاوی سیاسی و سەربازیی ئەو، ڕازی کردنی تورکیایە بۆ ڕێگا کردنەوە تا پێشمەرگە بە هانای براکان لە کۆبانێ بگات.وەک چۆن بارزانی بە هانای کۆماری مەهاباد گەیشت. لەوەدا مێژوو سوپاسی دەکات.
سەرەنجام، کورد، توانی سنووری سێ دەوڵەتی داگیرکار ببڕێت و بگاتە ئەودیوی سنوورە دەستکردەکە. پێشوازی گەنج و پیرانی باکوور، دەربڕی ئەو هەستەن کە من باسی دەکەم.

* لە پەیجی تایبەتی نوسەر وەرگیراوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com