تاڤگه ئیبراهیم : چەپکێ لەدیاریەکانی تۆ
هۆ ئازیز گیان
تۆ ئەزانێ؟
بەچەشنێ هۆگرت بوومە
لەگەل چرکەساتە جوانەکانی
تەمەنی پڕ لەعیشق و
دونیا جوانەکەی خۆتا ڕاتهێناوم
هێندە ئاشنا و موودمین بوومە بەئەوینت
هەموو ڕۆژێک لەبەر دەرگای
ماڵی دڵە میهرەبانەکەی تۆدا
چاوەڕوانی چەپکێ گوڵ و
ڕێژنەیەک ماچی نیانی لێوەکانت و
ئاوێزان بوونی باوەشت و
وشەی خۆشم ئەوێت و
پێکێك لەشەڕابی سووری عیشق و
ئاوێتەی بوونی نێو قوڵایی ناخ و نەرمی نیگا و
باوەشێك لەبۆنی هەناسەی
سینەی لێوان لێو لەخۆشەویستی تۆم
بەڵکو ببێتە دیاریەکی ئەبەدی
نێو دەستەکانت و ئەم دڵە شادی بەخشەی تۆ بۆم.