لانــــە : عیشق

0

 

لانــــە : عیشق575318_625692547478851_423041807_n

عیشق دڵۆپ دڵۆپ لەلێوت دێتە خوارێ
بۆ سەر جەستەی مردووی
حەزێکی شارێ
بۆ سەر شەقامێک
کەجێی پێی تۆی
کردووە بەیادگارێ
دێتە خوارێ ….
بۆ سەر سێبەری
عاشقێکی  ئێوارەی
بن دیوارێ …
شەقام لەعیشقت ئەناڵێ
عاشق لەعیشقت ئەسوتێ
هەمووی شوێن دڵۆپەی
لێوت کەوتون
بووی بەهەناسە بۆ شەقام
بووی بەمەست بۆ مزگەوتەکان
قەشە بۆ مەیخانە
من
شوێن پێی عیشقی مردووی
تۆ ناکەوم …
من شەقام نیم
یادگاریت تۆمار بکەم
عاشق نیم سێبەرت بۆ بسووتێنم
من دارێکی بێ بەرم
سەرابێکی بێ ڕووناکیم
مەستێکم بەبێ مەی
قەشەیەکم بێ کڵێسە
باخچەیەکم بێ گوڵەباخ
حەزێکم بێ ئارەزوو
زمانێکم بێ ئاخاوتن
مردوویەکم بێ گۆڕستان
من منم … تەنها خۆمم
من ئەوەم
شوێن دڵۆپەی عیشقی تۆ ناکەوم
من شوێن دڵۆپەی لێوی مەستی تۆ ناکەوم
لەوکاتە خۆشەویستی لە دایک بوو
دڕکەکانت باوەشیان بۆ کردمەوە
دار بسووتێ
هەور ڕەق بێ
خۆر بتوێتەوە
مانگ بتۆرێ
سەرباز مەیدان بەجێ بێڵێ
کۆرپەلە مەمکی دایکی
 من تۆ
عاشق مەعشوق
ئەو کاتە شوێن
دڵۆپەی عیشقی
حەزێکی مردووی
تۆ ناکەوم
دوای ماچی سارد و سڕی
شەیتانێکی خوا پەرست ناکەوم
من هەر خۆمم
هەر خۆم ئەبم ….

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com