نوچه‌نێت
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى ساڵیادى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران ، وێنه‌كانى له مووسڵ ده‌سووتێنرێن. حه‌شدى شه‌عبیش چه‌ند كه‌سێك به‌هۆى ئه‌و كاره‌وه ده‌ستگیر ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه باسى له‌وه كردووه، شه‌وى رابردوو چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه ونیشانى ده‌ده‌ن چۆن وێنه‌كانى قاسم سوله‌یمانى له مووسڵ ده‌سووتێنرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى له پۆلیسى شاره‌كه به ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ، چه‌ند كه‌سێك له لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ر له ناوچه‌ى ئیسلاحى زراعى له‌ناو مووسڵ گیراون.
دووپاتى ئه‌وه‌یش ده‌كرێته‌وه به بیانووى سووتاندنى وێنه‌كانى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس حه‌شد ده‌ستى به گه‌ڕان و پشكنینى ماڵان كردووه.
له سێى كانوونى دووه‌مى 2020 قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگیرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى له هێرشێكى ئه‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كوژران.