نوچه‌نێت
گۆڤارى فۆرین پۆلیسى ئه‌مریكى ئاشكراى كردووه، ئه‌مریكا چوار فه‌رمانبه‌ر له عێراق ده‌هێڵێته‌وه بۆئه‌وه‌ى هاوكارییه‌كانى وڵاته‌كه‌یان بۆ عێراق رێكبخه‌ن و ئه‌مه‌یش ئاسته‌نگێكه چونكه چوار كه‌س به ته‌نیا ناتوانن ئه‌م ئه‌ركه له ئه‌ستۆ بگرن.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه ئه‌مریكا پلانى كشانه‌وه‌ى ده‌یان فه‌رمانبه‌ر ودیپلۆماتكارى له باڵیۆزخانه‌كه‌ى له به‌غدا داناوه، ئێستا له‌سه‌روبه‌ندى كشانه‌وه‌ن.
ئه‌مڕۆ گۆڤارى فۆرین پۆلیسى ئه‌مریكى له به‌دواداچوونێك ئاشكراى ده‌كات، به كشانه‌وه‌ى ئه‌و فه‌مانبه‌ر و دیپلۆماتكارانه كێشه و ئاسته‌نگێكى زۆر له‌به‌رده‌م ئه‌و هاوكارییه دروست ده‌بێت كه ئه‌مریكا ساڵانه به عێراقى ده‌دات.
گۆڤاره‌كه ده‌ڵێ، بڕى پاره‌كه نزیكه‌ى ملیارێك دۆلار ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ى كاره‌كانى ئاژانسى ئه‌مریكى بۆ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تىیه كه ئاژانسه‌كه به كورتكراوه‌ى USAID ده‌ناسرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه ده‌ست گۆڤاره‌كه كه‌وتووه ئه‌مریكا چوار فه‌رمانبه‌رى بۆ به‌ڕێوبه‌ردنى ئه‌و كاره له عێراق هێشتووه‌ته‌وه، كه به بڕواى شاره‌زایان ئه‌مه كارێكى زه‌حمه‌ت ده‌بێت و پرۆگرامى هاوكاریى عێراق كێشه‌ى تێده‌كه‌وێ.