نوچه‌نێت
یامى حه‌سانى جێگرى پارێزگارى موسه‌نا ئاشكراى كردووه، حكوومه‌تى عێراق بڕیارى وه‌ستاندنى پرۆسه‌ى گه‌ڕان به دواى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانى وه‌ستاندووه كه چه‌ندان قوربانى كورد و كوێتى تێدایه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئاشكراى كردووه، حكوومه‌تى عێراق به بڕیارێك پرۆسه‌ى گه‌ڕان به دواى روفاتى قوربانییانى كورد و كوێتى راگرتووه.
یامى حه‌سانى جێگرى پارێزگارى موسه‌نا له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه زانیارییه‌كانى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى، “حكوومه‌تى خۆجێى موسه‌نا نازانێ هۆكاره‌كه چییه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى شارى موسه‌نا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه پرۆسه‌ى گه‌ڕان به‌دواى قوربانیانى كورد و كوێت پێشكه‌وتنێكى زۆرى به خۆیه‌وه بینیوه و به‌ڵام نازانرێ بۆچى حكوومه‌تى عێراق ئه‌م جۆره بڕیاره‌ى داوه؟.
حه‌سانى ده‌ڵێ، “ژماره‌ى گۆڕه‌كان كه‌م نیین، چه‌ندان روفاتى برایانى كورد و دیله‌كانى كوێتى تێدایه، حكوومه‌تى خۆجێى ئاگادارى هۆكارى وه‌ستاندنه‌كه نییه”.
له ماوه‌ى چه‌ندان ساڵى رابردوودا، پرۆسه‌ى گه‌ڕان به دواى روفاتى قوربانیانى كورد له بیابانه‌كانى باشوورى عێراق به‌رده‌وامه و به تایبه‌تى له بیابانى سه‌ماوه كه ده‌كه‌وێته سنوورى پارێزگاى موسه‌نا. به‌گوێره‌ى شاره‌زایان هێشتا به ده‌یان هه‌زار روفاتى كورد نه‌دۆزراونه‌ته‌وه كه له لایه‌ن رژێمى سه‌دامه‌وه بوونه‌ته قوربانى.