په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح باس له ئاگربه‌ستى میلیشیاكان دژى به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ هیچ ئاگربه‌ستێكى تر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له ئارا نییه.
غه‌زنفه‌ر به‌تیخ په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح له لێدوانێكیدا باس له‌و ئاگربه‌سته ده‌كات كه میلیشیاكانى شیعه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامیان دا بوو، به‌و هۆیه‌وه ماوه‌ى دوو مانگ هیچ هێرشێكى مووشه‌كى نه‌كرایه‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كان وباڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى فه‌تح ده‌ڵێ ئه‌و ئاگربه‌سته له ئه‌نجامى دیدارێكى جنین پلاسخارتى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌داوى بوو كه سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبییه. به‌هۆى ئه‌وه‌یش محه‌مه‌داوى هه‌ڵبێژردرا بوو چونكه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ته‌واوى لایه‌نه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌یه.
دواتر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى فه‌تح ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى رۆژى سێشه‌مى رابردوو بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ئه‌و ئاگربه‌سته كۆتایى هاتووه و هیچ ئاگربه‌ستێكى تر له ئارا نییه.