نوچه‌نێت
سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌بوئیبراهیم قوڕه‌شى سه‌رۆكى رێكخراوى تیرۆریستى داعش گرنگییه‌كى له‌ناو لایه‌نگرانى نییه و له‌سه‌ر سنووره‌كانى نێوان عێراق و سووریا هاتوچۆ ده‌كات.
عه‌بدولوه‌هاب ساعدى سه‌رۆكى هه‌واڵگرى عێراق له دوایین لێدوانی‌دا باسى ئه‌بو ئیبراهیم قوڕه‌شى سه‌رۆكى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌كات و ده‌ڵێ، “له لێكۆڵینه‌وه‌كانمان بۆمان ده‌ركه‌وتووه گرنگییه‌كى زۆرى له‌ناو تیرۆریستانى داعش نییه”.
ساعدى دووپاتى ده‌كاته‌وه سه‌رۆكه نوێیه‌كه‌ى داعش تواناى نییه راسته‌وخۆ گرووپه تیرۆریستییه‌كان به‌ڕێوه‌ببات وبه‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه له‌لاى هه‌واڵگرى عێراق هه‌یه له‌نێوان سووریا و عێراق هاتوچۆ ده‌كات و به تایبه‌تى له‌ناوچه سنوورییه‌كانه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست به‌رپرسانى ئه‌منى عێراق كه‌وتوون، ئه‌بوئیبراهیم قوڕه‌شى زۆرجار به ته‌نیا هاتوچۆ ده‌كات.
لهرێگاى ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى له‌سه‌ر تیرۆریسته گیراوه‌كانى داعش كراوه، گوتوویانه ئه‌وان به‌یعه‌تیان بۆ كه‌سێك كردووه نایناسن وه‌ك “تارمایى” بووه، مه‌به‌ستی ئه‌وان سه‌ركرده نوێیه‌كه‌ى داعشه.
له تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌رۆكى رێكخراوى داعش كوژرا، له شوێنى ئه‌و كه‌سێكى تر دانراوه كه كه زانیارییه‌كان له‌سه‌رى ئاڵۆزه .