نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى كۆچى دوایى د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم سیاستهمهدارى كورد و پارێزگارى كه‌ركووك په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ دڵسۆزیى ئه‌و له بیر خه‌ڵكى كوردستان ناچێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى له په‌یامه‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات نه‌جمه‌دین كه‌ریم گه‌نجێتى خۆى به شۆڕشى كوردستان به‌خشى. له ته‌واوى ژیانى وه‌ك سیاسى و دیپلۆماتكار و پزیشك خزمه‌تى كردووه.
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
كۆچی دواییی د. نەجمەدین كەریم، بۆ ئێمە و بۆ گەلی كوردستان هەواڵێكی خەمناك بوو. پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم پێشكه‌ش بە هاوسەر و منداڵەكانی، كەسوكار و خزمانی و خەڵكی كەركووك و گەلی كوردستان دەكه‌م، هاوخه‌میانم.
د. نەجمەدین كەریم، تەمەنی گەنجیی خۆی بەخشییە شۆڕشی كوردستان و وەك پزیشكێكی لێهاتوو و پێشمەرگەیەك بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوول و هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی گوڵاندا كرد. له كاتى نه‌خۆشكه‌وتنى بارزانیى نه‌مردا، دڵسۆزانه خزمه‌تى كرد. لە ئەمه‌ریكا وەك پزیشكێكی كارامه كاری كرد بەبێ ئەوەی لە خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی داببڕێت.
هۆگری و پابەندییەكی بێسنووری بۆ شارەكەی، كەركووك هەبوو. دوای ئەوەی بووە پارێزگار، زۆر كاری گرنگی خزمەتگوزاری بۆ كه‌ركووك ئه‌نجام دا، دووركەوتنەوەشی لە كەركووك بە شێوەیەكی نائاسایی و بارودۆخی ئاڵۆزی شاره‌كه، كاریگەرییەكی زۆری لەسەر دروستكردبوو.
د. نەجمەدین دڵسۆزی كوردستان و نەتەوەكەی بوو، لەبەر ئەوەش پەیوەندییەكی زۆر فراوانی لەگەڵ خەڵك و هێز و لایەنەكانی كوردستاندا هەبوو، به‌تایبه‌تى سه‌رۆك بارزانى و خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال، بۆ هه‌موو ئەو ئەركانەش ئاماده بوو كه بەهۆی ئەو پەیوەندییە فراوانەیەوە دەكەوتنە سەرشانی.
خەبات و دڵسۆزیی د. نەجمەدین كەریم لە بیری ئێمە و هەموو دۆست و ئاشنایانی و خەڵكی كوردستاندا بە زیندوویی دەمینێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
31/10/2020