سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
دواى ته‌رخانكردنى 585 هه‌زار دۆلار له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌ته‌وه بۆ دانانى سه‌نته‌رێكى ئۆتیزم، هه‌ندێك له رێكخراوه‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان هه‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه بۆ سه‌نته‌رى ئیماراتى بێت ئه‌وا چه‌ند ساڵێكه له‌لایه‌ن ده‌زگاى خێرخوازى بارزانییه‌وه وه‌رگیراوه و كاره‌كانى دواخراوه، به‌رپرسى سه‌نته‌ره‌كه‌یش له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت ئه‌و تۆمه‌ته ره‌ت ده‌كاته‌وه.
رۆژى هه‌ینى رابردوو مه‌سروور بارزانى له تویتێكدا رایگه‌یاند بڕى 585 هه‌زار دۆلار بۆ دانانى سه‌نته‌رێكى ئۆتیزم ته‌رخان ده‌كات، نوچه‌نێت له چۆنیه‌تى دانانى ئه‌و سه‌نته‌ره به‌دواداچوونى كرد و له به‌دواداچوونه‌كه هه‌ندێك له شاره‌زایانى بواره‌كه باسیان له‌وه كرد ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه بۆ سه‌نته‌رى ئیماراتى بێت له هه‌ولێر ئه‌وا ئه‌وان تێبینیان هه‌یه، چونكه چه‌ند ساڵێكه ئه‌م سه‌نته‌ره ته‌واو بووه و له‌لایه‌ن ده‌زگاى خێرخوازى بارزانییه‌وه وه‌رگیراوه، گوایه تا سه‌نته‌ره‌كه بۆ تووشبوانى ئۆتیزم ته‌رخان بكات، كه‌چى تا ئێستا كارى نه‌كردووه. “ده‌قى به دواداچوونه‌وه‌كه لێره بخوێنه‌وه”.
فه‌ریدوون بێوار سه‌رۆكى رێكخراوى هۆما له راپۆرته‌كه بە نوچەنێتی گوت، “سەنتەری ئیماراتی نزیکەی شەش هەتا حەوت ساڵە دروست کراوە. ماوەیەک دەزگای خێرخوازی بارزانی وەریگرت و ئەویش تا ئێستا هیچی نەکردووە و نەیتوانیوە وا بكات سوودی هەبێ.”
لەبەرامبەردا غەزالە محمد بەرێوبەری سەنتەری ئیماراتی له ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى بۆ شیانەوەی مناڵانی ئۆتیزم بە نوچەنێتی گوت: “لە ئێستادا نوێکردنەوەی سەنتەرەکە و راهێنەران و دەستەی ئیداری و کێشە تەکنیکیەکان کارەکانیان تەواو بووە. هەفتەک یان دە رۆژێکی تر سەنتەرەکە دەکرێتەوە”
هەروەها سەبارەت بەو دەنگۆیەی کە چەندان ساڵە دەزگای خێرخوازی بارزانی سەنتەرەکەی وەرگرتووە، غەزالە گوتی: “ئەو سەنتەرە پێشتر هی دەزگا نەبووە و ئیماراتی وەریگرتبوو، وا ئێمە خەریکی کارەکانین و بە هەمووى دوو مانگە ئێمە ئیشەکەمان وەرگرتووە.”