نوچه نێت
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆشكى ئه‌لبه‌یانى كوێت له‌گه‌ڵ شێخ نه‌واف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسوباحى میرى كوێت كۆبووه‌وه و سوپاى ئه‌و هاوكارییانه‌ى كوێتى كرد كه به ئاواره‌كانى كوردستان دراوه.
ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى ده‌بێت بۆ كوێت له دواى ده‌ستبه‌كاربوونى میرى نوێى كوێت. سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێك باسى ناوه‌ڕۆكى دیداره‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم و میرى كوێت ده‌كات و له ده‌قه‌كه‌ى هاتووه:
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/10/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئه‌لبه‌یان له كوێت، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ نه‌واف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسوباح، میرى كوێت كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، دووباره به ناوى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له میر و گه‌ل و حكوومه‌تى كوێت كرد و هاوخه‌مى و هاوسۆزیى خۆى و گه‌لى كوردستانى بۆ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو میرى پێشووى كوێت ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له میرى تازه كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆى و پێشكه‌وتنى بۆ كوێت خواست، لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز میرى كوێتیش سوپاسى هاوسۆزى و سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كوێتیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانیان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگیرى و هاوكارییه مرۆییه‌كانى كوێتى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد به‌تایبه‌تیش یارمه‌تییه‌كانى بۆ په‌نابه‌رانى سووریا و ئاواره‌كانی عێراق له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسى رۆڵ و كار و چالاكییه‌كانى كونسولخانه‌ى گشتیى كوێتى له هه‌رێمى كوردستان كرد.
تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه شاندێكى یاوه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون.