شلێر سه‌عید تایبه‌ت به نوچه نێت
له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت، هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، هه‌رچه‌نده بڕیاره له‌م نزیكانه چه‌ند كه‌سێك له‌وانه‌ى به‌رده‌وام هێرشى مووشه‌كى ده‌كه‌ن ئاشكرا بكرێن، به‌ڵام زه‌حمه‌ته كازمى به مانگێك بتوانێ ئه‌و كاره بكات.
له هه‌فته‌ى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى پێكهێنا بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه بدۆزێته‌وه كه له پشت هێرشه مووشه‌كییه‌كان ده‌وه‌ستن و به “گرووپى كاتیوشا” ده‌ناسرێن.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، كازمى مانگێك مۆڵه‌تى به لیژنه‌كه داوه، بۆئه‌وه‌ى به ئه‌نجام بگه‌ن.
له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت، هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى گومان له‌وه ده‌كات كه به مانگێك بتوانرێت ئه‌و كاره بكرێت، هه‌رێم كه‌مال ئاغا گوتى، “ئه‌وه زۆر مه‌عقوله هه‌موومان بپرسین ئایا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق چۆن ده‌توانێت به مانگێگ ئه‌و گرووپانه بدۆزێته‌وه؟ چونكه له سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كانى پێشووتر، له‌سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى وكابینه‌ى ئێستاى حكوومه‌ت به به‌رده‌وامى باره‌گاكانى یوئێن و باڵیوزخانه‌كان مووشه‌كباران ده‌كرێن وهه‌تا ئێستا ئیجرائاتى پێویست نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه و كه‌س نه‌گیراوه ئه‌وه‌ش بۆته بێزارییه‌كى زۆر له‌لایه‌ن باڵوێزه‌كان و دیپلۆماتكاران”.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى باسى له‌وه كرد، دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و گرووپه زۆر گرنگه چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وا عێراق له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى متمانه‌ى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ریى نه‌رێنى له‌سه‌ر شه‌ڕى داعش هه‌یه.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا له به‌رده‌وامى لێدوانه‌كه‌ى گوتى، “خه‌ریكه عێراق متمانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له ده‌ست بدات به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى نه‌مێنێ ئه‌وه دوور نییه داعش بگه‌رێته‌وه. ئه‌گه‌ر تا ئێستا عێراق پشتگیرى مادى و و مه‌عنه‌وى ولۆجستى نێوده‌وڵه‌تى هه‌بووه به‌ڵام ئه‌وانه هیچ نامێنن”.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى روونى كرده‌وه لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌ندامن له لیژنه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت كه بۆ دۆزینه‌وه‌ى گرووپى كاتیوشا دامه‌زراوه.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا گوتى، “سه‌باره‌ت به‌و لیژنه‌یه‌ى بۆ ئیجرائات له‌م بارودۆخه دامه‌زراوه چه‌ند قه‌واره‌یه‌ك وموقته‌دا سه‌در ومه‌رجه‌عى تێدایه و ئێمه وه‌ك لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى ئه‌ندامین له‌م لیژنه‌یه، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى دامه‌زراوه‌كانى تر‌ى ده‌وڵه‌ت. تا ئێستا دوو كۆبوونه‌وه‌یان كردووه و به‌دواداچوون به‌رده‌وامه. بڕیاره له‌م نزیكانه ئه‌وانه‌ى به‌رده‌وام هێرشى مووشه‌كى ده‌كه‌ن ئاشكرا بكرێن و ئیجرائاتیان به‌رامبه‌ر بكرێت.”.