تاڤگە : تۆ نه‌تتوانی له‌سه‌ر شاجلی خه‌ونه‌کانم دابنیشی

0

 

2qk6yjo

تۆ نه‌تتوانی له‌سه‌ر شاجلی خه‌ونه‌کانم دابنیشی

تۆ لەمانای ژن بوونم نەگەشتی
لە ئاوێنەی پاکی روحی منت نەروانی
نەت توانی نهێنی دەريای چاوکانم بزانی
درک بە ميهرەبانيم بکەيت ….
نەت توانی دەسمالی چاوروانيم
لە دەستەکانت توندتر و توندر گرێ بدەی
نەتوانی لەسەر شاچلی دڵــــم دانيشيت و
گۆرانی بۆ غەريبمان بلێ …..
تۆ باڵــنديکی سەرە رۆ بوويت هيلانەی
دڵـــداريمانت سوتاند گرت لە خەرمانەی
ئەوينمان بەردا …..
تۆ رۆشتی ئەی نا ميهرەبان
بەلام نەتوانی پێ بەنهێنيەکانی ژن بوونی من بەبەيت
نە توانی بە بێت بە کەمانچ ژەنێک
هەر رۆژەوە ئاوازێک لە سەر جەستەی شکەتم بەژەنيت
نەتوانی پەنجەکانت وا را بێنت
تەنها لە نێو تاڵــە قژەکانی من سەما بکەن ….
تۆ نەتوانی ئەی نا ميهرەبان
نە توانی پێ بە نهێنەکانی ژن بوونی من بەبەيت
بۆيە بە سەر لێ شێوای ئەم هەوارت جێهێشت و
دەستی سور بوی بە خۆێنی دڵـــــم
بە ئاگری ناميهرەبانيت سوتاند ………….
تۆ رۆشتی بەلام چاک بزانە نەتوانی پێ بە نهێنەيەکانی ژن بوونی من
بەبەيت ….
نەتوانی دێر دێر کتێبی چاوکانم بخوێنيتەوە
نەتوانی جياوازی نێوان ژن بوونی من و ( مێ ) بوونی ئەوان بکەی
ئەی نا ميهرەبان
تۆ وات زانی منيش چيرۆکێکی ئاسايم
هەر چۆنت بوێ ئەم خوێنيتەوە و لە کوێ تاقەت نەما
ئيتر فەروامۆشی بکەيت ….
نەت زانی ئەی نا مهيرەبان
ژن بوونی من سەر لێ شێوار دەکات بە پەنجەکانی
چاڵـــی بەد بەختيت هەڵـــدەکەنی
ئەی نــــاميهرە بان نەت توانی پێ بە نهێنی
ژ ن ب وو ن ن ی م ن ب ە ب ە يــــــــــــــــ ت …..
ن
ت
ت
و
ا
ن
ی

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com