به‌رپرسێكى عێراقى بۆ ئاژانسى فرانس پرێسى ئاشكرا كردووه، ئه‌مریكا دوو مانگى تر لێخۆشبوونى بۆ عێراق درێژ كردووه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر هاورده‌كردنى كاره‌با و گازى ئێران به‌رده‌وام بێت.
ناوى به‌رپرسه عێراقییه‌كه له لایه‌ن ئاژانسه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام گوتوویه‌تى وێراى سزاكانى سه‌ر ئێران، ئه‌وا ئه‌مریكا رێگه ده‌دات له كه‌رتى وزه دوو مانگى تر عێراق پشت به كاره‌با و گازى سرووشتى ئێران ببه‌ستێ.
له مانگى ئایارى رابردوو كاتێك مسته‌فا كازمى بوو به سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مریكا چوار مانگ لێخۆشبوونه‌كه‌ى بۆ عێراق نوێكرده‌وه، ئه‌مه‌یش وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بوو بۆ مسته‌فا كازمى.
له مانگى ئایارى 2018 ئه‌مریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى كشاوه‌ته‌وه و دواتر كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه، به گوێره‌ى ئه‌و سزایانه هه‌ر وڵات و رێكخراوێك سزا ده‌درێ كه له كه‌رتى وزه و دارایى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكات، به‌ڵام عێراق لێخۆشبوونى بۆ دراوه و ناوه ناوه لێخۆشبوونه‌كه‌ى نوێ ده‌كرێته‌وه، چونكه له كه‌رتى وزه كه‌موكوڕى هه‌یه.