عێراقیەكان نیگەرانن لە هێرشەكانی توركیا

0

شلێر سەعید
زیادی : تەنها چارەسەر ئەوەیە پەكەكە ئەو شوێنانە چۆڵ بكات یان نابێت خاكی ئێمە بەكاربێنێ بەرامبەرتوركیا.

سەروەری عێراق گرنگنترینە لای هەموان و عێراقیەكان زۆر نیگەرانن لەو هێرشانەی توركیا بۆ سەر كوردستان و عێراق و پێیان وایە دەبێت كێشەكان بە دیبلۆماسیانە چارەسەربكرێن، بەپێی پەیوەندیە دەرەكیەكانی لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان .

لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچە ، بەدرزیادی لە لیژنەی ئاسایس و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆسەرخاكی عێراق و هەرێم ڕایگەیاند: توركیا بەبیانوی بونی پەكەكە لەناوچەكە بۆمبارنی ئەو شوێنانەدەكا دەبێت لێك تێگەیشتن هەبێت و چارەسەردانێن بۆ ئەوكێشانە چونكە ئێمە لەگەڵ توركیا نێوانمان باشە وەك دراوسێیەك و پەیوەندی دیبلۆماسی و ئابوری و دینی هەیە لە نێوانماندا ، بەڵام كە ئەو ناكۆكیانە ڕوی داوە دەبێت چارەسەربكرێت.
زیادی گوتیشی پێم باشە شاندێك پێكبهێنرێت لەنێوان هەرێم و بەغدا سەردانی توركیا بكەن تا بەیەكجاری كۆتایی بەوكێشانە بهێنرێت، و پەكەكە لە هەرێمی كوردسات بونیان هەیە پێویستە ڕێگە بگرین لێیان كە خاكی عێراق بەكارنەهێنن لە دژی توركیا ،بەوەش بیانو نامێنێ‌ لەڵایەن توركیا تا هێرش بكاتە سەرخاكی ئێمە لەباكوری عێراق.
هەروەها سەبارەت بە سەردانەكەی نیچیرڤان بەرزانی بۆ توركیا ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت ئەوە سەردانێكی باشبو لەم كاتە چونكە توركیا بەتەواوی ناوچەكانی عێراقی هەراسنكردووە وهاوڵڵاتیانی مەدەنی شەهید كردوە بەڵام دەبێت ئەوە چارەسەربكرێت.
زیادی دەشڵێت ئەو شاندەی سەردانی توركیای كرد بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و وەفدێكی باڵای حكومەتی فیدڕاڵ عێراق دەبوو زوتریش ئەنجامبدرێت، بەم سەردانەش بەوڵاتی توركیایان وت كە ئێمە یەكگرتوین بۆ پاراستنی خاكی عێراق لەهەمو دەست درێژیەك كە سەروەری عێراق بخاتە ژێرمەترسیەوە.
زیادی ڕونیشی كردەوە كە لە كاتێكدا پەكەكە خاكی عێراق بەكاربهێنێت دژی توركیا ئەوە توركیاش بەردەوام دەبێت لە لێدان لە عێراق ،چونكە پێشتر ڕێكەوتن كراوە لەنێوان توركیاو عێراق كە هەركات خاكی عێراق بەكارهێنرا دژی توركیا ئەوە توركیاش بەرگری دەكات لەخۆی.
زیادی پێشی وایە تەنها چارەسەر ئەوەیە پەكەكە ئەو شوێنانە چۆڵ بكات یان نابێت خاكی ئێمە بەكاربێنێ بەرامبەرتوركیا ، تا سیاسیانە لەگەڵ توركیا بگەین بەڕێكەوتن چونكە لەم سەردەمەدا چارەسەری عەسكەری قورسە و ئەستەمە بكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com