ئەمریكا 6 ملیۆن بەڵگەى بەعس بە كازمى دەداتەوە

0

رۆژنامەى وۆڵ ستریت جوڕناڵى ئەمریكى ئاشكراى كردووە، ئەمریكا نزیكەى 6 ملیۆن بەڵگەى حزبى بەعس بۆ حكوومەتى كازمى گەڕاندووەتەوە و لە شوێنێكى نهێنى بەغدا دانراون.

رۆژنامەكە دەڵێ ئەم هەنگاوەى ئەمریكا وەك نیشاندانى نیازپاكییەكە بۆ حكوومەتى مستەفا كازمى، بۆیە فڕۆكەیەكى بارهەڵگر ئەرشیفەكانى گەڕاندووەتەوە.

بەگوێرەى زانیارییەكانى رۆژنامەكە ئێستا ئەرشیفەكە لە شوێنێكى بەغدا دانراون، هەرهەموویشى بەرگكراون و كۆپی ئەلكیترۆنیشیان لەلاى دامەزراوەى هۆڤەر پارێزراوە.

ماڵپەڕى حوڕەى ئەمریكى كە هەواڵەكەى وۆڵ ستریت جوڕناڵى بڵاوكردووەتەوە باسى لەوە كردووە، لە دواى ساڵى 2003 كەنعان مەكیە و مستەفا كازمى كە ئەو كات لە دامەزراوەى یادوەرى عێراق بوو، ئەرشیفەكانیان كۆكردووەتەوە و بە چاودێرى ئەمریكا لە ماڵى مەكیە پارێزراو بووە.


دواتر دەسەڵاتدارانى ئەمریكا رەوانەى دەرەوەیان كردووە، نەوەك ئەو ئەرشیفە بفەوتێ.


حزبى بەعس لە سەرەتاى چلەكانى سەدەى رابردوو لە عێراق دامەزراوە و لە ساڵى 1957 سەدام حوسێن دەچێتە ریزی ئەو پارتەوە، بەعس لە ساڵى 1968 بە كۆدەتایەك دەسەڵاتى عێراق بەدەستەوە دەگرێ و تا ساڵى 2003 بەردەوام دەبێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com