سەردانەکەی کازمی دوادەخرێ

0

نوچە-نینا

بەرپرسانی ئۆردن دەڵێن، بە هۆی تووشبوونی ئەندامێکی کابینەی حکومەتی عێراق، سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەم وڵاتە دوادەخرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤-ی ئەگۆست بەرپرسانی ئۆردن ڕایانگەیاند، وەزیری گەیاندنی عێراق لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەم وڵاتە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

بەرپرسانی ئۆردن دەڵێن، ئەم وەزیرەی عێراق لە کاتی سەردانێکی فەرمی بۆ ئۆردن پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە، کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

فادی الشمری، بەرپرسێکی باڵای رەوتی حیکمە، ئەم هەواڵی تووشبووونی «ارکان شهاب شیبانی»، بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کردۆتەوە.

بە گوێرەی تویتێکی الشـمری، ئەگەری دواخستنی کۆنگرەی باڵای ئۆردن، کە بڕیارە سێ قۆڵی بەڕێوەبچێت، کە بڕیارە کازمی تیایدا بەشدار بێت هەیە.

بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە 24-8-2020، کۆبوونەوەی لوتکەی عێراقی – ئوردن – میسری، لە عەمانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەبچێت و ئەو سەرکردەیەی رەوتی حیکمە پێیوایە، ئەگەر هەیە ئەو کۆبوونەوەیە هەڵبوەشێندرێتەوە، چونکە ژمارەیەک لە ئەندامانی شاندی عێراقی تووشی کۆرۆنا بوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com