قه‌حتان جه‌نابى باڵوێزى عێراق له سعوودیه ئاشكراى كردووه، كۆمپانیاى ئارامكۆى سعوودى كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له عێراق تاوتوێ ده‌كات و ده‌شڵێ، به‌م نزیكانه واده‌یه‌كى تر بۆ سه‌ردانى كازمى دیار ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى ئه‌مڕۆ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ جه‌نابى كردووه و گوتوویه‌تى، كۆمپانیاى ئارامكۆى سعوودى كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى وزه‌ى عێراق ده‌كات و له‌وانه پرۆژه‌ى گازى “ئه‌رتاوى” له باكورى عێراق، گازى “مه‌نسوورییه جه‌به‌ل” له دیاله و گازى “عوكاز” له ئه‌نبار كه ئه‌وه‌یان تایبه‌ت ده‌بێت به به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى كاره‌با.
قه‌حتانى باسى له‌وه‌یش كردووه، سعوودیه چه‌ندان پرۆژه‌ى تر‌ى ده‌بێت له بوارى سازگاركردنى ئاو و وزه‌ى خۆر.
رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جورناڵى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا باسى له‌وه كردووه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ى سعوودیه به هاندانى ئه‌مریكایه، بۆئه‌وه‌ى عێراق له رووى وزه‌وه له وڵاتى كه‌نداو نزیك بێته‌وه و ئه‌وان ببنه شوێنگره‌وه‌ى ئێران.
هه‌مان رۆژنامه باسى له‌وه كردووه، مه‌زنده ده‌كرێ قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان ته‌نیا له كێلگه‌ى ئه‌رتاوى باكورى به‌سڕه بگات به دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار.
له‌به‌شێكى تر‌ى دیمانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى سه‌باح قه‌حتان جه‌نابى باسى سه‌ردانى مسته‌فا كازمى بۆ سعوودیه كردووه وگوتوویه‌تى، به‌م نزیكانه له سعوودیه واده‌یه‌ك بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى دیار ده‌كرێت.