رائید فه‌همى سه‌رۆكى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حزبى شیوعى عێراقى و په‌رله‌مانتارى پێشوو له په‌یامێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، عێراق له‌به‌رده‌م خاڵێكى وه‌رچه‌رخانى هه‌ستیار دایه، كه به دیقه‌ت ناتوانرێ ئه‌نجامه‌كه‌ى دیار بكرێـت.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد پۆست په‌یامه‌كه‌ى رائید فه‌همى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، “عێراق به خاڵێكى وه‌رچه‌رخانى هه‌ستیار ده‌ڕوات، گۆڕانكارى له‌م وڵاته نزیكترین ئه‌گه‌ره”.
دواتر ده‌ڵێ، “ناكرێ به دیقه‌ته‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ى دیار بكه‌ین، به‌ڵام بوونى بزووتنه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى موكڕ، به‌رده‌وام له ده‌ستدانى شه‌رعییه‌تى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاكارى توێژى ده‌سه‌ڵاتدار وا ده‌كات گۆڕان ئه‌گه‌ره‌كه بێت”.
فه‌همى له مانگى رابردوو دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى نه‌هارى كوێتى كرد بوو، له‌وێش باسى له هه‌مان بۆچوون كرد بوو و دووپاتى كرد بووه‌وه، ده‌بێت كازمى به خێرایى هه‌ڵسوكه‌وت بكات، چونكه عێراق به‌ده‌ست دوو قه‌یرانى قووڵى ئابوورى و سیاسى ده‌ناڵێنێ.
ئه‌وه‌ى رائید فه‌همى دووپاتى له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره له عێراق روو ده‌دات، به‌ڵام دیار نییه ئاراسته‌كه‌ى به‌ره‌و كوێ ده‌بێ.