بۆ جارێ سێیه‌م له‌ مانگێكدا ئه‌مریكا 204 ملیۆن دۆلار به‌ عێراق ده‌دات

0

ئه‌مڕۆ باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق راگه‌یاند بڕى 204 ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاریى مرۆیى به‌ عێراق ده‌درێت و ئه‌مه‌ سێیه‌مین جاره‌ له‌ ماوه‌ى مانگێكدا هاوكاریى له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌ عێراق بدرێت، بۆیه‌ باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ى گه‌وره‌ترین هاوكارى عێرا قله‌ بوارى مرۆییه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، له‌ واشنتن بڕیار دراوه‌ بڕى 204 ملیۆن دۆلار به‌ عێراق بدرێت وه‌ك هاوكاریى مرۆیى.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، 133 ملیۆن دۆلار له‌و پاره‌یه‌وه‌ له‌ نووسینگه‌ى نیشته‌جێكردن و په‌نابه‌رانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ده‌بێت و 71 ملیۆنیش له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ى هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانى سه‌ر به‌ ئاژانسى ئه‌مریكى بۆ گه‌شه‌پیدانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌ له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2019 وه‌ تا ئێستا ئه‌مریكا 706 ملیار دۆلارى وه‌ك هاوكاریى مرۆیى به‌ عێراق داوه‌، بۆیه‌ ئه‌مریكا خۆى وه‌ك گه‌وره‌ترین كۆمه‌كارى عێراق ناوده‌بات له‌ رووى مرۆییه‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان ركابه‌رى نییه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com