ئاژانسى فرانس پرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى ئاشكراى كردووه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران ناڕه‌زایى له هه‌ڵسوكه‌وتى ئێران له‌گه‌ڵ میلیشیاكان ده‌ربڕیوه.
ماڵپه‌ڕى ئه‌لعه‌ره‌بییه ئه‌مڕۆ ناوه‌ڕۆكى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن ئاژانسى فرانس پرێس ئاماده كراوه و تێیدا ئاشكرا كراوه، كازمى ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتى میلیشیاكان و ئێران ده‌ربڕیوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك گوتوویه‌تى، كازمى به قائانى راگه‌یاندووه ناڕه‌زاییه و ده‌بێت په‌یوه‌ندى عێراق له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندى ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ده‌بێـت، نه‌وه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌به‌رامبه‌ر میلیشیا.
جگه له‌مه‌یش به قائانى راگه‌یاندووه، په‌یوه‌ندى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بابه‌تێكى ناوخۆییه و له هیچ وڵاتێك قبووڵ ناكات ده‌ستوه‌ربداته په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.
ماڵپه‌ڕى ئه‌لعه‌ره‌بییه ده‌ڵێ، بڕیاره ئه‌مڕۆ كازمى له سه‌ردانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مریكا تاوتوێى رۆڵى میلیشیاكان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق بكات.