سنووری ئاکرێ بە چڕی بۆردومان دەکرێت

0

ئەسعەد مورادی

ئەمڕۆ (چوارشەممە 19-8-2020)، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)-یان لە سنووری ناحیەی دینارتەی سەر بە ئاكرێ بۆردومان كرد. قایمقامی ئاکرێ-یش دەدڵێت ”بۆردومانەکە چڕ بوووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مازن محه‌مه‌د سه‌عید، قایمقامی ئاكرێ، لەبارەی بۆردومەنەکی ئەمڕۆی سنوورەکە راگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆكەكانی توركیا لە سنووی ناحیەی دینارتە، بنكەكانی پەكەكەیان بە چڕی بۆردومان كردووە و تائێستا زیانەكان دیار نین.

مازن محه‌مه‌د دەشڵێت، بۆردومانەكە لە هەردوو گوندی كافیا و كاڤلكا، ئەنجام دراوە، كە پێشتر لە لایەن خەڵكەكەیەوە چۆڵكراون، بەڵام خەڵكی ئەم گوندانە بۆ بەرهەمی سماق سەردانی دەڤەرەكە دەكەن، بۆیە ئەم هێرشانە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەكات.

لەبارەی زیانەگیانییەکانەوە قایمقامی ئاكرێ گوتی ”بۆردومانەكەی ئەمڕۆ زۆر چڕ و توند بوو، هەرچەندە خۆشبەختانە خەڵكی سنوورەكە زیانی گیانییان بەر نەكەوتووە، بەڵام زیانی هێزەكانی پەكەكە نازانرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com