له كاتێكدا هێشتا حكوومه‌تى فیدڕاڵى 320 ملیار دینارى مانگانه‌ى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نه‌ناردووه، چه‌ندان لایه‌نى شیعه كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تى ناردنى ئه‌و پاره‌یه و دواجاریش جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ناردنى پاره‌كه به نایاسایى ده‌زانێ.
دواى ئه‌وه‌ى رۆژى شه‌مووى رابردوو رێكه‌وتنێكى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا راگه‌یاندرا، به‌گوێره‌ى بڕگه‌یه‌كى رێككه‌وتنه‌كه به‌غدا ده‌بێت 320 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان بنێرێت، دوو رۆژه چه‌ند لایه‌ن و په‌رله‌مانتارێكى شیعه كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تى رێككه‌وتنه‌كه.
دواجار حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ سه‌رسامى خۆى بۆ ناردنى ئه‌و پاره ده‌رده‌بڕێ و ده‌ڵێ هیچ پاڵپشتییه‌كى یاسایی نییه.
كه‌عبى ناراسته‌وخۆ هانى پارێزگاكانى باشوورى عێراق له دژى رێككه‌وتنه‌كه ده‌دات، كاتێك به‌راوردێك ده‌كات و ده‌ڵێ، “زیقار په‌نجا ملیارى ده‌ویست پاره نه‌بوو ئه‌ى ئه‌م 320 ملیاره له‌كوێ دێ”.
له مانگى نیسانى رابردووه‌وه عێراق مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى بڕیوه و به لێكدانه‌وه‌ى زۆربه‌ى ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌كان عێراق، له‌و كاره‌ى مه‌به‌ستێكى سیاسى هه‌بووه و حزبه شیعه‌كان ئه‌م بابه‌ته بۆ مه‌رامى سیاسى خۆیان به‌كارده‌هێنن.