تەنیا محمد : لەبێتۆیدا

0

 

تەنیا محمد : لەبێتۆیدا

10564805_672646889487842_930878092_nلەو هەژارە دەچم کە سیناریۆی لەتێک نانی گەرمیان
 لێ کوشتووە !!
تۆ ناێیتوو کەلێرەش نیت
 دڵم بەو هەموو خەونەوە ، بەو هەموو نەبونیەی تۆوە
 بەرگەی ئەو بێکەسیە ناگرێت و
زوو زوو لەسنگم دەکەوێتە خوارێ و دەشکێت !
لەوساوەی تۆ لێرەنیت چاوەکانم بەسەرمەوە گیریان خواردووەو
 بەرگەی بینینی
 ئەو هەموو وێران بونوو
 ئەو هەموو داڕمانەی من ناگرن
 نایبینی کەلێرەنیت چۆن ڕوحم لەخۆم و
 خۆم لەمن هەڵدێن !
نەدەستەکانم توانای کۆکردنەوەی
 خاشاکی منیان هەیەو
 نە ئەو هەموو زام و برینەی
 لەبێتۆیدا منیان تەنیوە
 ئاسەواریان عەمر کورت دەبێت !
بەخودا بێتۆیی وا دڵی شکاندووم
 بەجۆرێ کردوومیە گاڵتەجاڕی ئەو هەموو خەمە
 کە تەواو تاسەی تاوانێکی هێندە گەورە دەکەم
 کەپێی ببرێمە سەرپەتی ئیعدام و پێم بڵێن ( دواین ئاواتت چیە ؟ )و
 بڵێم : بەبەرچاومەوە لەسێدارەدانی ئەو مەخلوقەی
 کەمنی گەیاندۆتە ئەو پەتە نەفرەتیەی کوشتن !

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com