سۆزی بابانی : شه‌و
گه‌ر ئه‌ستێره‌و مانگی لێ زیز بن
ماناى له فه‌رهه‌نگ نامێنێ
پیانۆ
گه‌ر شیوه‌نێ سه‌مای بۆ نه‌كات
نۆتەكانی بۆ هیچ لایه‌ك نافرێنێ
كه من وونبم
بۆ ئه‌گه‌رِێن ؟
واز له ئاسمان و زه‌وى بێنن
له ناو دڵى ئه‌و بگه‌رِێن
ئه‌گه‌ر هاتن پێتان ئه‌ڵێم
له پاكی هه‌ناسه‌كانی ئه‌ودام
واز بهێنن
با له ناو ئه‌وا بخنكێم
هه‌موو دونیا بۆ ئێوه بێ
به‌لآم توخوا,دوور دوور برۆن
لێمان گه‌رێن, لێمان گه‌رِێن