چیمان به‌ پەیەدە وت؟

0

چیمان به‌ پەیەدە وت؟

(https://www.facebook.com/MuhammadHakimJabar/photos/a.811311762223447/3305457832808815/)
له‌دوا دیدارمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تى پەیەدە له‌ شارى سلێمانى، دوو تێبینى دڵسۆزانه‌م بۆ خستنه‌ڕوو، كه‌ پاش پۆستى دوێنێم له‌سه‌ر مزگه‌وتى ئایا سۆفیا، به‌باشم زانى بینووسمه‌وه‌:
پێموتن: ئێمه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌و نوێنه‌رانى كه‌چه‌كه‌ كه‌ كۆده‌بینه‌وه‌، زۆر گوێم له‌ دوو چه‌مك ده‌بێت، به‌رده‌وام دەیگێڕنه‌وه‌ به‌جۆرێك له‌ رق و قینه‌وه‌ نزیكه‌، بۆیه‌ پێم باشه‌ له‌ سه‌ركردایه‌تى خۆتانه‌وه‌ هه‌وڵى راستكردنه‌وه‌ى بده‌ن.
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌نده‌ مه‌ڵێن تورك، بڵێن رژێمى توركیا، چونكه‌ ئێمه‌ له‌ خه‌باتى رزگارىخوازى گه‌لى كورد له‌ باشور، له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتووبووین كه‌ ده‌مانووت رژێمى عێراق و نه‌مانده‌وت عه‌ره‌ب، چونكه‌ ده‌بێ ئێمه‌ به‌چاوى دوژمن نه‌ڕوانینه‌ هه‌موو توركێك و له‌ناخى هه‌موو كوردا رق و قین بچێنین دژى گه‌لێك، كه‌ له‌ توركیا گه‌وره‌ترن و چه‌ندین وڵاتى ترھەن كە تورك تیایدا زۆرینه‌ن، یان به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌ن، مەرجیش نییە گەڵان ھەموو پشتگیری ڕژێمەکان بن .
دووه‌م: كه‌ باسى ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن، زۆر جار باسێكى عوسمانلى هاوپێچ ده‌كه‌ن له‌مه‌ش وریابن كه‌ باسى عوسمانلى نه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر ره‌هه‌ندى توركى نییه‌و ره‌هه‌ندێكى ئیسلامیشى هه‌یه‌و باس له‌ شه‌ش سه‌ده‌ حوكمڕانى و 36 سوڵتانه‌ كه‌ سه‌رده‌مى ئه‌م خیلافه‌ته‌ش وه‌كو ئه‌وانى پێشوو له‌ نه‌زه‌رى موسڵمانان چاكه‌یان هه‌یه‌ خراپه‌شیان بووه‌، بۆ نمونه‌ منێكى ئیسلامى ناتوانم رقم له‌ سوڵتان محەمەد فاتیح بێت كه‌ فه‌تحى قسطنطنیەی كردووه‌ و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌باسى قسطنطنیەدا ئه‌فه‌رموێ: ((لَتُفتَحنَّ القُسطنطينيةُ ولنِعمَ الأميرُ أميرُها ولنعم الجيشُ ذلك الجيشُ)) واتا: فه‌تحى ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ن و چاكترین سه‌ركرده، ‌ ئه‌وە سه‌ركرده‌ی سوپاكه‌یه‌و باشترین سوپا ئه‌و سوپایەیە‌.
بۆیه‌ سه‌ركرده‌یه‌ك كه‌ پێغه‌مبه‌ر به‌چاكه‌ باسى كردبێت من خۆشم ده‌وێ جا توركه‌، عه‌ره‌به‌، فارسه‌، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌.
لێره‌شه‌وه‌ رووى قسه‌م ئه‌كه‌مه‌ هه‌موو كوردێكى ناسیۆنالیستى توندڕه‌و، چاوه‌ڕێ مه‌به‌ من به‌دڵى تۆ بابه‌ت و قسه‌و پۆست بكه‌م، من به‌ڵێ كوردم به‌ڵام ئیسلامیم شوێنێك له‌ وڵاتێكى ئیسلامى 481 ساڵ مزگه‌وت بووه‌ ئه‌تاتوركى عه‌لمانى دژه‌ ئیسلام و كورد چۆن زمان و جلى كوردى قه‌ده‌غه‌كرد، به‌ هه‌مانشێوه‌ له‌ ساڵى 1935 ئه‌م مزگه‌وته‌ى كرده‌ مۆزه‌خانه‌و ده‌یان ساڵه‌ چه‌ندین رێكخراو سكاڵایان كردووه‌ و هه‌وڵیان داوه‌ كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ وه‌ك مزگه‌وت، ئێستا كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، من وه‌ك مسوڵمان خۆشحاڵم، وخۆشحالیم پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە نیە ، جا گه‌ر ئایا سۆفیا له‌ توركیا بێت یا له‌ روسیا بێت یا له‌ ئه‌مریكا، هه‌ر دڵم پێخۆشه‌ و خۆشحاڵى ده‌رئه‌بڕم، خۆ نایه‌م له‌به‌ر دڵى تۆیەك كه‌ ناسیۆنالیستى كوردیت، من هیچ خۆشحاڵى ده‌رنه‌بڕم و چاوه‌ڕێ بىت به‌رده‌وام جنێو به‌ عه‌ره‌ب و تورك بده‌م ئه‌وا نابێت، چونكه‌ كوردایه‌تى من سنورداره‌ به‌ ئیسلامیه‌تییه‌كه‌م و من دژى زوڵمم هه‌ركه‌س بیكاته‌ سه‌ر میلله‌ته‌كه‌م، به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌رچوار پارچه‌كه‌ى كوردستان هه‌ندێكجار میلله‌تى كورد ئه‌وه‌نده‌ به‌ده‌ستى كورد خۆى چه‌وساوه‌ته‌وه‌، به‌ده‌ست دوژمنانى كورد نه‌چه‌وساوه‌ته‌وه‌ !!

مزگەوتی ئایا سۆفیا پیرۆزبایی گۆرینی بە مزگەوت وئەنجامدانی یەکەم نوێژی ھەینی لە مزگەوتی ئایا سۆفیا لە سەرجەم موسڵمانان ئەکەم .ان شاءالله سەرەتای گێرانەوی سەدان مزگەوتی موسڵمانانە کە داگیرکراون وکراون بە کڵێسه و پەرستگا ولەورگا ! لە ئەوروپا (https://www.facebook.com/MuhammadHakimJabar/photos/a.811311762223447/3302796949741570/)

https://www.middleeasteye.net/news/uighurs-china-turkey-accused-deporting-third-countries?fbclid=IwAR0wi8C_zj6mpR56_lAXmzZRQbMXqcRNC0hJBwxKr47PU2ZPLDyz2YAgfNQ

بۆ ئەو هاوڕێیانەی داوای ڕاپۆرتەكەی تێلگرافی بەریتانیان كردبوو لەسەر ڕادەستكردنەوە ئۆیگۆرە توركمانە مسوڵمانەكان بە چین لەلایەن توركیاوە.

– ڕۆژنامەت تیلیگرافی بەریتانی لە ڕاپۆرتێكدا دیكۆمێنتەریدا ئاشكرای كردووە كە توركیا بە نهێنی توركە ئایگۆرە مسوڵمانەكانی ڕادەستێ حكومەتی چین كردووەتەوە.- دوو هاوڵاتی میسریشی ڕادەست كردەوە كە ئێستا لە زیندانن و چاوەڕێی لە سێدارەدانەكەیان دەكەن

هایم ڤان مایەر: ڕووداوەكەی ڕۆژی هەینی ئایە سۆفیا و بەرزكردنەوەی شمیشێر لەناو كڵیسایەكی كۆنی ئەرسەدۆكسیدا ئەوەی بیر خستینەوە كە ئیسلامی سیاسی لەپۆشاكی ڕۆژئاوایدا بێت یان داعش جیاوازی نیە چونكە ئیسلامیەكان تەنها زمانی شمشیر دەزانن- هەڵگرتنی شمشێر لە ئایە سۆفیا و گەوجاندن بەناوی دینەوە زیانی گەورە بە ئاینی ئیسلام دەگەیەنێت و ڕیگەدان بەگەشتنی ئیسلامی سیاسی بە دەسەڵات ئەستەم دەكات، بیری ئیسلامۆ فۆبیا( ترس لە ئیسلام) بەهێز تر دەكات- ڕووداوی شمشیر بەرزكردنەوە لە ئایە سۆفیا ڕەنگە دەیان هەزار هاوڵاتی پەشیمان بكاتەوە كە بێنە ناو دینی ئیسلام.-نمونەی ئیسلامی عەقڵانی مستەفا مەحمودە خودا لێی خۆش بێت كە دەفەرموێت( ئیسلام پێویستی بە باوەڕداری هۆشیارە چونكە ناهۆشیار باوەڕەكەی زیانی لە سودی زیاترە، بە پیچەوانەوە هۆشیار سودی بۆ خۆی و كۆمەڵگا و ئاینیش هەیە)- سۆزداری و ناعەقلانی سەرچاوەی زەلیل بوونی مرۆڤە، كاتێك ئاین دەخرێتە خزمەتی سیاسەت و كەسێك تاوانە.(https://www.facebook.com/photo/?fbid=2186056824873741&set=a.809147475898023)

ئیخوانەكانی تونس لە گێژاودان..

ئیخوان بێ كێشە ٨ ساڵە حكوم دەكەن و لە كۆتا هەڵبژاردندا هەرچەندە دەنگیان كەمیكرد بەڵام نزیكەی چارەكێكی كورسییەكانی پەرلەمانیان بەدەست هێنا
هۆكاری ئەم بەردەوامییە گوتاری تاڕادەیەك سەربەخۆی نەهزە بوو لە توركیا، بەڵام دوای دەستێوەردانی توركیا لە لیبیا و پشتیوانی ئیخوانی تونس بۆ ئەو هەنگاوە گۆمەكە شڵەقا
بەشێك لە سەركردە باڵاكانی ئیخوان لە نەهزە كشانەوە كە بەباڵی نەتەوەی ناو ئیخوانی تونس ناسراوبوون دیارترینیان عبدالفتاح مۆرۆی دامەزرێنەری نەهزەو كەسی دووەمی ئیخوان لە میسر
ئەم شەویش قەیس سەعید هیشام مشیشی وەزیری ناوخۆو راوێژكاری پیشوی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی تونس و ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆك كۆماری بۆپیكهێنانی حكومەت ڕاسپارد
هاوكات بڕیارە ئەم فتەیە دانیشتنی لەكار لادانی ڕاشید غەنوشی دەستپێبكات، كە حیزبی دەستوری تونس بەسەرۆكایەتی عەبیر سیدی موسا و هاوپەیمانەكانی داوای لەكارلادانی غەنوشی دەكەن و بە تێرۆرست ناویان هێناوە
هاوكات دۆسییەی تیرۆر كردنی شوكری بلعیدی سەرۆكی بەرەی گەلی شیوعی لە ٢٠١٣/٢/٦لە لایەن دەزگایی هەواڵگری نەهزە( باڵی ئیخوانی تونسەوە) زیندوو كراوەتەوە و دۆسییەكە جوڵینراوە و نەهزەش ڕەتی دەكاتەوە دەستی لە تیرۆر كردنی بلعیدا هەبێت

  • تێبینی/ بزوتنەوەی نەهزەی تونس كە سەركردەكانی نزیكەی ٥٠ ساڵە نوێنەرایەتی باڵی ئیخوانی تونس دەكەن و ٨ ساڵیشە حوكمڕانی تونسن ئێستا گومانیان لە دەستی دەرەكی هەیە بۆ بەتەواوی دوورخستنەوەیان لە كایەیی سیاسی تونس لەمەشدا فەرەنسا ڕۆڵی سەرەكی هەیە و ئیمارات و سعودیە و میسر پشتیوانی تۆمەتبار دەكەن
  • تونس سەرەڕای كەم و كورتی و خراپی دۆخی ئابوری لە سەردەمی نەهزەدا بەڵام نمونەیەكی جوانی دیوكراسی بەهاری عەرەبی بوون.(Dr-Sangar Saidqadr)
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com