جه‌مال كه‌ربوولى سه‌رۆكى پارتى”حه‌ل”ى سوننه له په‌یامێكدا كه له‌سه‌ر كوژرانى خۆپێشانده‌ران بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ لێدانى گه‌نجانى ته‌حریر هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه ئه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌ى كردووه، باجێكى گه‌وره ده‌دات.
په‌یامه‌كه‌ى جه‌مال كه‌ربوولى له ماڵپه‌ڕى به‌غداد پۆست بڵاو كراوه‌ته‌وه، بێئه‌وه‌ى ناوى مسته‌فا كازمى بهێنێ توانجى لێ ده‌دات و ده‌ڵێ، “چاره‌نووسى به‌رپرسى یه‌كه‌م به‌نده به ئاشكرابوونى راستییه‌كانه‌وه”.
دواتریش به هاشتاگى “ته‌حریر سه‌ركووت ده‌كرێت”. كۆتایى به په‌یامه‌كه‌ى هێناوه.
شه‌وى رابردوو خۆپێشاندانه‌كانى عێراق له به‌غدا و چه‌ند شارێكى تر‌ى باشوورى عێراق به توندى ده‌ستى پێكرده‌وه و له ئه‌نجامى به‌ریككه‌وتنى خۆپێشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان دوو كه‌س كوژران و چه‌ندان كه‌سى تریش بریندار بوون.
له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردووه‌وه خۆپێشاندان له‌عێراق ده‌كرێت و تا ئێستا له ئه‌نجامى توندوتیژى هێزه عێراقییه‌كان زیاتر له 750 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ى 30 هه‌زار كه‌سیش بریندارن.