سیڤەر باپیر : چیت بۆ بنووسم
نازانم چیت بۆ بنووسم
هێندەی دووریت تاسەبار بێ ..
شیعرێک باڵای بە قەد تۆ بێ و
وەکو چاوانت خومار بێ ..
شیعرێک هەستی لە خۆت بکا و
وەکو منیش پڕ ئازار بێ ..
هەموو رۆژێ
داوای بەڵێنت لێ ئەکەم
هەتا ئێستاش لە نۆبەتم ..
تۆ ئەوەندە تینووی منی و
منیش لێرە لە غوربەتم ..