نوچە-ڕوسیا الیوم
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق زانیاری زیاتر لە بارەی ئەجێندای سەردانەکەی کازمی بۆ تاران، ڕیاز و واشنتۆن دەخاتە روو.
بە گوتەی سەرچاوەکە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەوڵدایە لە میانی سەردانەکانی بۆ ئەم وڵاتانە، هەوڵی نێوەندگیری لە نێوان ئێران و سعودیە بکات.
سەرچاوەکە زانیاری زیاتر دەخاتە ڕوو و دەڵێت: کازمی هەوڵی لێک نزیککردنەوەی ڕوانگەی تاران و واشنتۆن دەدات.
کازمی بەنیازە جەختیش بکاتە سەر خۆبەدوورگرتنی بەغدا، لە ململانێی وڵاتانی ناوچە لە سەر خاکی ئەم وڵاتە.