نوچە
داهێنەری تیۆری “هاوسەنگی هەڕەشە” لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا رایدەگەیەنێت، هۆشداریمان دا، کە چین هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی بەرزەفڕییەکانی، ئێرانی بۆ هاوپەیمانی لەبەرچاوگرتووە.
ستیفان واڵت، مامۆستای پەیوەندییە نیودەوڵەتییەکانی زانکۆی هارڤارد و داهێنەری تیۆری “هاوسەنگی هەڕەشە” لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، وێرای ئاماژە دان بە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیۆیورک تایمز، لە توێتێکدا نووسی:
” ساڵی 2016 من و مێرشایمێر، لایەنگری لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران بووین، هۆشداریمان دا کە چین هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی بەرزەفڕییەکانی، لە ناوچەی کەنداو هاوپەیمانی دەوێت و پێدەچێت ئێران لە لووتکەی ئەو لیستە بێ کە [بۆ هاوپەیمانێتی] لەبەرچاوی گرتووە. بەڵام ترەمپ و پۆمپیۆ ڕێگایەکی تریان گرتە بەر و وایان کرد ئێران و چین بچنە پاڵ یەک؛ ئافەرین”.
جێگای ئاماژەیە، مێرشایمێر یەکێکی ترە لە بیرمەندە بەناوبانگەکانی پەیوەندیییە نێودەوڵەتییەکان و تیۆریسیەنی ڕیاڵیزمی هێرشبەرانەیە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا.
