له كافتریا شین باوه‌كه
نوچە .نیت
له كافتریا شین باوه‌كه
له‌گه‌ڵ سێبه‌ری ته‌نیاییم
چوومه‌وه سه‌ر هه‌مان مێز و هه‌مان كورسی
گۆشه‌كه‌مان.
له‌جێگه‌كه‌ی خۆم دانیشتم
له‌جێگه‌كه‌ی تۆیش به‌رامبه‌رم
شیعرێكی خۆم دانیشتبوو
هه‌رچه‌نده ویستی وه‌ك تۆ بدوێ و
وه‌ك تۆ جوان بێ و
هه‌ر وه‌كوو تۆیش پێبكه‌نێ
به‌ڵام ئه‌فسوس!نه‌ته‌ماشای ڕاكێشام و
نه تۆزقاڵێ زه‌رده‌خه‌نه‌ی پێگرتم و
نه‌توانیشی ته‌نیایی من رابژه‌نێ
بۆیه ئیتر ده‌ستم دایه‌و
هه‌ڵمسان و
له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ت
دڕانم!
“شێرکۆ بێکەس”