رزگار رەزا چوچانی : لێ مەگەڕێ نازەنینم
ئێستا
لاپەڕەی دیوانی،
شاعیران هەڵنادەمەوە.
بەسەرهاتی
هیچ عاشقێک، ناخوێنمەوە.
خۆت لێ مەگەڕێ نازەنین،
لەدێڕی شعری شاعیران،
لەدابڕانی عاشقان،
بێهیوایی بچنمەوە.
چون لەگەڵ تۆدا لێو هەنگوین.
بەنیازم گۆرانی بڵێم،
بەتۆ ژیانم بنوسمەوە.