شێرکۆ بێکەس : لەناو هەموو زریانێکدا
له ناو هه‌موو زریانێکدا
شه‌ماڵێک هه‌یه گه‌ر زریان
بۆی بگه‌رێ !
له ناو جه‌رگه‌ی هه‌ر به‌ردێکدا
تاڵێک گوڵی په‌موو هه‌یه
گه‌ر به‌ردیش بۆی بگه‌رێ !
له ناو هه‌موو بیابان و قاقرێکدا
چه‌ند دڵۆپه ئاوێک هه‌یه
گه‌ر بیابان بۆی بگه‌رێ !
خانمه‌که‌م !
له‌و دڵه زۆر ره‌قه‌ی تۆشدا
په‌یڤێکی نه‌رمی هه‌ر تیایه
به‌ڵام چی به‌که‌م
بۆی ناگه‌رێی !!