نەورۆز شەوکەت : لەچاوما شیعر دەنوسی

0

 

10559094_870442759649990_311669757_n   نەورۆز شەوکەت : لەچاوما شیعر دەنووسی
تۆ  ناتوانى
وەكو من شيعر بنووسى
كەچى سەيره !
هەموو  ڕۆژێ
هەر بە نيگاى چاوەكانت
چەندين شيعر
له چاوى مندا دەنووسى..
تۆ ناتوانى
بە پـێنووس شيعر بنووسى
بەڵام هەر به خۆشەويستى
هەرچى شيعرى دونيا هەيه
له دڵى مندا دەينووسى
هێند بە هەستى
هەستى شيعريم دەجوڵێنى و
شەوێك نيه بەسەر مندا تێ بپەڕێ و
شيعرێكى پــڕ هەستى جوانيم
پێ نەنووسى..

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com