ئه‌مشه‌و کاتژمێری ده‌ستم
له که‌شتیێکی ونبوو ئه‌چێ
له‌ناوه‌راستی ده‌ریادا
هه‌ر گێژ ئه‌خوا و
که‌س نازانێ بۆ کوێ ئه‌چێ
ئاخر که‌ی گوناهی منه
کاتێ سه‌وڵی که‌شتی رۆحم
پێ نازانێ رێگای که‌نار..
که مانگه شه‌و
له ئاوێنه‌ی ئه‌م ده‌ریایه ڕائه‌مێنێ و
نایه‌ته خوار..
ئاخر که‌ی گوناهی منه
سپێده و خۆر داناگیرسێن
له کاتێکا ده‌سته‌کانم
له هیچ شه‌پۆڵێک ناترسێن
سیڤه ر پاپیر :که ی گوناهی منه
0
Share.