گەرزەوی وونی نەکردووی،
ژیان نەیخستویتە چاڵی شپرزەییەوە،
سەرنجێك لەغوربەتی چاوەکانی من و،
زەردی ڕوومەتی گەڵاکانی بەرپێم بدە،
ببینە لەزکری گەڕانەوەی تۆدا،
چۆن هەڵوەرین،
ببینە چۆن بەرگی خەندەکانم دڕاوەو،
ئومێدەکانم قاش قاش بوون،
بەم سەفەرە،
سەوزیت لەباڵای درەختەکان و،
زەردەخەنەت لە ڕووخساری من ڕاماڵی،
دوای مردن ،
چیدی باکمان بە گەڕانەوەت نیە……….
…
شاگوڵ کەیخوسرەوی
شاگوڵ کەیخوسرەوی: بەرەولێژی
0
Share.