شلێر سەعید: هەولێر
گوتەبێژی تەندروستی رایدەگەیەنێت، ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە ئەرک و تێچووی کەرەنتین دەکەوێتە سەرخۆیان.
محمد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، دەربارەی کەرەنتین کردن بە نوچەی ڕاگەیاند: وەزارەتی تەندروستی بۆ کەرەنتین کردن سنورمان داناوە، کاتێکمان دیاری کردبوو بۆ هاتنەوەی ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە، بەڵام دوای کوتاییهاتنی کاتەکە ئەرک و تێچووی کەرەنتین دەکەوێتە سەرخۆیان.
گوتیشی تێچوی چاودێری پزیشکی لەسەر ئێمەیە و بێبەرامبەرە لە نەخۆشخانە حکومیەکان.
سەبارەت بە ئەوانەی بەرکەوتەی توشبوێکن یان لەناو خێزانێکن، گوتەبێژی تەندروستی گوتی، ئەوانە بۆماوەی ۲٤ کاتژمێر لەژێر چاودێری دبن پشکنینیان بۆ دەکرێت گەر هیچیان نەبێت دەنێردرێنەوە ماڵەوە.