نوچە-ئاژانسی هەواڵی عێراق
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە بارەی بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرهەڵدانی شەپۆلی دووەمی ئەم پەتایە لە عێراق، هۆشداری دەدات.
«ریاض عبدالامیر»،بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی عێراق دەڵێت: نیگەرانی داڕمانی سیستمی تەندروستی عێراقین بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای پەتای کۆرۆنا.
ئەم بەرپرسەی تەندروستی عێراق لە بارەی دۆخی کۆرۆنا لە ڕۆژانی داهاتوو هۆشداری دەدات و لەبارەی ڕەچاونەکردنی خاڵە تەندروستی و رێنماییەکان هۆشداری دەدات.