مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتی ئۆسکار دوادەخرێت

0

نوچە: هەواڵنێری فەرەنسا

بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسییەکانی ئەم پەتایە، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار دوادەخرێت.

ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دوادەخرێت.

بەرێوەبەرانی ئەم مەراسیمە دەڵێن، بە پێی بڕیاری پێشوەختە، کە ٢٨-ی فێبریوەرییان بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە دیاری کردبوو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەراسیمەکە بۆ کاتێکی نادیار دوادەخرێت.

دواخستنی ئەم مەراسیمە لە کاتێکدایە، کە سینەماکانی ئامریکا داخراون و بە کردەوە هیچ فیلمێک لەم وڵاتە بەرهەم نایەت.

ئاکادیمیای ئۆسکار، تاکوو ئێستا بە فەرمی لەبارەی دواخستنی ٩٣-هەمین مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار هۆکاری ئەم بڕیارەی ڕانەگەیاندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com