قەدەغەی هاتوچۆ درێژ دەکرێتەوە

0

نوچە-شەفەق نیوز

سەرچاوەیەکی عێراقی ئاشكرای دەکات، کە ژووری ئۆپەراسیۆنی دژ بە کۆرۆنا، بڕیار لە سەر درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لەم وڵاتە دەدات.

بە گوتەی سەرچاوەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧-ی مەی بڕیار لە سەر دڕیژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی دە ڕۆژی دیکە دەدرێت.

بە گوێرەی بڕیارەکە، ٢١-ی مەی، کە ڕۆژی کۆتایی هێنان بە قەدەغەی هاتوچۆیە، ماوەکە بۆ دە ڕۆژی دواتر درێژ دەکرێتەوە، واتە تا ١-ی مانگی جون.

ڕۆژی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٦٧ حاڵەتی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لەم وڵاتە تۆمار کراوە.

بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتانە، کۆی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ٣٢٦٠ حاڵەتە و ژمارەی ئەو کەسانەش، کە بەم هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە ١٢١ کەسە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com