ئەسعەد مورادی
لە مێژووی ژیانی مرۆڤەکان لە سەر ڕووی زەوی نەخۆشینی جۆراوجۆر سەریان هەڵداوە، کە بڕێکیان بوونەتە هۆی لەناوچوونی گروپێک لە مرۆڤەکانی ناوچەیەک، بە لە بەرچاوگرتنی ئەوەی، کە چەندین سەدەی سەرەتایی شتێک بە ناوی تەندروستی و پاکژیکاری بوونی نەبووە، ئەو نەخۆشیانە به شیوازی جۆراوجۆر ڕوویان له مرۆڤ دهکرد. مەرگ بەهۆی نەخۆشینەوە تەنیا لە ڕابردوودا باو نەبووە و ئێمەش لە ئەم سەردەمەدا لەگەڵ ڤایروسگەلێک بهرهوڕووین، کە دەتوانن تەواوی بوونەوەرەکان ئەویش لە کورتترین کاتدا لەناو ببەن.
مرۆڤ لە کۆرۆنا بەهێزترە
لە ساڵەکانی (1720، 1820 و 1920) نەخۆشییە ئپیدمیەکان (گوازراوەکان) دەیان میلیون مرۆڤیان لە جێهاندا کوشتووە. مرۆڤایەتی لە تەمەنی خۆیدا پتر لە 3300 شەڕی ئەزمون کردووە، لە جەنگەکانی سەد ساڵە (1337 تا 1453) و سی ساڵەدا (1618 تا 1648) تاکوو دوو شەڕێ عالەمی سەدان میلیون مرۆڤ کوژران.
قات و قڕێ، وەشکەساڵی، گرانی وەک داڕمانی ئابوری (1929) لە ئەمریکا و قاتوقڕی و گرانی (1917) لە ئیران، زورینەی خەڵکی ئەم دوو وڵاتەی کوشت.
بەرهەمی رێنسانس و رۆشنگەری بە تەنها پەتای دژە تاعوون نەبوو، بەڵکو هەموو ئەو زانست و زانیاری و تەکنەلۆژییایەی، کە لەبەردەستماندایە بەرهەمی دەرچونی مرۆڤ بوو لە دەقە دینییەکان و لەو قاڵبەی کە پیاوانی ئایینی دایانرشتبوو وەرچەرخانییان بوو بۆ زانست و زانیاری. هەموو ئەو دەسکەوتە خەیاڵییانەی مرۆڤایەتی لەهەموو بوارەکاندا و لەوانەش لە زانستە پزیشکییەکان و بەو مۆرەی سەر شانی تۆشەوە، بەرهەمی ئەو دەرچوون و وەرچەرخانەن.
تاعونی ژوستینییەکان (1)
ئەم تاعونە لە پانتای دوو ئیمپراتۆریی ڕۆمای ڕۆژهەڵات و ئیمپراتۆری ساسانی لە ساڵەکانی 541 بۆ 542-ی زایینی بڵاو بووەوە و بۆ ماوەی 200 ساڵ بەرەدوام بوو. بە گوێڕەی سەرچاوە مێژووییەکەون، لەو ماوەیەدا بە لانی کەم 25 ملیۆن کەس گیانیان لەدەستدا، کە دەیکردە 13 بۆ 26%، رێژەی دانیشتوانی گۆی زەوی.
بە گوێڕەی بەراوردە مێژووییەکەن، ئەم تاۆونە ڕۆژانە ٥ هەزار مرۆڤی دەکردە قوربانی و لە مایەک یەک ساڵدا. ژمارەی دانیشتوانی ئەوروپای نیوە کرد، واتە گیانی نیوەکەی تری ئەستاند. هەرچەند ژوستینیەن هەموو ڕێگاکانی هاتوچۆی بەڕووی کۆنستانتینپۆل داخست، بەڵام پەتاکە لە ڕێیەی مشکەوە و لەگەڵ ئامێرە سەربازییەکان چووە ناو شارەکەوە. ئەو پەتایە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 40٪ی دانیشتووانی کۆنستانتینپۆل، ئیمپراتوریەتی بیزانس، کە لەو پەتایە زیانێکی گەورەی بەرکەوت و ژمارەیەکی زۆر لە سەربازەکانی لەدەستدا، لاواز بوو و بۆ هێرشەکان لە دەرەوە کراوە بوو، ئەمەش بووە هۆی گۆڕانکاریی گەورە لە ئەوروپا.
ئایا کۆرۆنا، دەبێتە “تاعون”ێکى تر لە مێژوى مرۆڤایەتیدا؟ (2)
لە ساڵى (749)، تاعونەکەى میسر یەکەمین و دواهەمین تاعون نەبوو کە جیهان توشى بووبێت، ترسناکترین تاعونیش نەبوو، بەڵکو مەترسیدارترین تاعونى گەورە لە مێژوى مرۆڤایەتییدا، ئەو تاعونەیە، کە بە “مردنى رەش” ناسراوە و لە سەدەکانى ناوەڕاست ئەوروپاى گرتەوە.
بەڵام ئەوە ئەوروپا خۆى نەبوو، کە ئەم مەرگە بۆخۆى دروستبکات، بەڵکو تاعونى (مەرگى رەش)ى سەدەکانى ناوەڕاست، هەر وەک کۆرۆناکەى (2020)، هەر یەک سەرچاوەى جوگرافى و کۆمەڵایەتیان هەبوو، ئەویش وڵاتى چینى ئێستایە.
پزیشکانى ئەو کات نەک لە چارەسەرکردن، بەڵکو تەنانەت لە راگرتنیشى دەستەوسان بوون و بەخێرایى (مردنی رەش) رۆژهەڵات و رۆژئاواى گرتەوە، تەنها لە ئەورپاى ئەو کات (35) ملیۆن کەسى کوشت، بەپێى تۆمارە مێژوییەکان، نزیکەى (40%) بۆ (50%) دانیشتوانى ئەوکاتە بەهۆى ئەم تاعونەوە لەناوچوون.
ئیبن خەلدون ئەم کارەساتە بە کارەساتى گەردوونی ناو دەبات و لەبارەیەوە وێنەیەکى سامناک دەکێشێت.
ئایینییەکان پێیانوابوو، پابەند نەبوون بە ئایین و ئەخلاقە باشەکانەوە،
هۆکارى پشت بڵاو بوونەوەى تاعونە
کاروبارى شارەکان بەتەواوى وەستا چەندین شار لە ناوچوون، خەڵک لە شارەکانەوە بەرەو شاخەکان و دەشتەکان رایاندەکرد، بەڵام لە ریگادا دەمردن.
شارى (کاتیانا) لە نەخۆشخانەکانیان پێشوازیان لەو کەسانە دەکرد، کە نەخۆش کەوتبوون، بەڵام خێرا بۆیان دەرکەوت چ کارێکى خراپیان کردووە، بە هۆى ئەو نەخۆشانەوە، کە بە کۆچەرییەکان ناسرابوون، نەخۆشى و درم لە شارەکەیان بڵاو بووەوە و لە کۆتاییدا دانیشتوانى شارى (کاتیانا) هەموویان لەناوچوون.
یەکێک لە هیواکانى مرۆڤ لە کۆندا بۆ رزگار بوونى لە تاعون پاڕانەوەى بە کۆمەڵى خەڵک بووە لە خودا، تا ئەو بەڵایەیان لە کۆڵ بکاتەوە، ئەمە لاى مەسیحییەکان و موسوڵمانەکان وەک یەکبووە.
لێکدانەوەى موسوڵمانەکان و مەسیحییەکان
لەبارەی تاعونەوە وەک یەکبوو
مێژونووس مەقریزى دەیگێڕێتەوە؛ لە کاتى تاعونەکەى میسر، خەڵکى بە لێشاو لەگەڵ زانایان و کاربەدەستانى وڵات کۆدەبوونەوە بۆ نزاکردن و پاڕانەوە. لە جیهانى مەسیحى لە کاتى تاعونى رەش، خەڵکەکان داوایان لە قەشە و پیاوانى ئایینى دەکرد نزایان بەسەردا بخوێنن بۆچاک بوونەوە.
زانستى پزیشکی لە سەدەکانى ناوەڕاست تواناى بەرەنگاربونەوەى تاعونەکانى نەبوو، بۆیە بە دوو شێوەى ئایینى و زانستى لێکدانەوە بۆ نەخۆشییەکان دەکرا، هەندێک پێیانوابوو هۆکارەکە پیسبوونى ئاو و هەوایە، هەندێکیش لێکدانەوەى غەیبی و ئەخلاقیان بۆ دیاردەکە دەکرد و پێیانوابوو پابەند نەبوون بە ئایین و ئەخلاقە باشەکانەوە، هۆکارى پشت بڵاو بوونەوەى تاعونە. ئەمە لەکاتێکدابوو هێشتا زانست پەی بە دۆزینەوەى میکرۆب نەبردبوو، ئەم مشتومڕە لە هەردوو جیهانى مەسیحى و ئیسلامدا بوونى هەبوو. لەمەدا لێکدانەوەى موسوڵمانەکان و مەسیحییەکان وەک یەکبوو.
پزیشکەکان دەیانبەستەوە بە پیسبوونى ئاو و هەواوە، پیاوانى ئایینییش دەیانبەستەوە بە پابەند نەبوون بە رینماییەکانى ئایینەوە.
مردنی رەش(3)
ئەم نەخۆشییە چەند جۆرێكی هەیە لەوانەش ( تاعونی ڕژێنە لیمفاویەكان و تاعونی خوێن و تاعونی سییەكان) و تاعونی سییەكان، لەڕێی كۆكە و پژەمەوە دەگوازرێتەوە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە.

نەخۆشی تاعون یاخود مردنی ڕەش یەکێک لە کوشندەترین نەخۆشییەکانی سەر زەوی لە سەدەی سیانزەدا لە چین بڵاوبۆوە و نیوەی دانیشتوانی چینی کوشت.
دواتر لە ساڵانی 1347 بۆ 1352 لە ئیتاڵیاوە تەشەنەی کرد بۆ هەموو ئەوروپا و 50 ملیۆن ئەوروپی کوشت بە گشتی تاعون لە جیهاندا تا ئەمڕۆ بۆتە هۆی مردنی 200 ملیۆن مرۆڤ!!

نەخۆشی ئازاری سی
ئازاری سی یەکێک لە نەخۆشییە چڵکیە باوەکانە و تا ڕادەیەکی زۆریش دەبیتە هۆی مردن. میکرۆبی ئازاری سی، کە هێرش دەکاتە سەر پۆفەکان، دەبێتە هۆی کۆکە و پژمەیێکی زۆر، کە هەر لەم ڕێگایەوە ئەگەری گواستنەوە بۆ کەسانی تری هەیە. کۆکەی خوێن و تا، عارەقەی شەوانە دابهزینی کێش لە نیشانەکانی ئەو نەخۆشییەن.
تا سەدەی 19، نێزیک لە سەدا 25-ی مەرگەکان لە ئەوروپا بە هۆی هەر ئەو نەخۆشییەوە بووە، بەڵام پاش شەڕی دووهەمی جیهانی ئەو ڕێژەیە کەم بووەتەوە، کە دەتوانین بڵێین بە هۆی پێشکەوتنی پزیشکی و چوونە سەرەوی باسی تەندروستی بووە. لە کۆتاییەکانی دەیەی 40-ی زایینی کەمتر لە سەدا 10-ی مەرگەکان پێوەندی بە ئازاری سیەوە بووە.
ئەنفۆڵەنزای ئیسپانیایی
ئەنفۆڵانزای ئیسپانیایی لە شەڕی یەکەمی جیهانیدا گیانی زۆر کەسی ئەستاند، ئەو نەخۆشیە کە حەشیمەتێک لە نێوان 20 تا 40 ساڵەی کردبووە ئامانج، نێزیک 50 ملیۆن کەسی لە سەرتانسەری جیهان لەناو بردووە. ئەنفۆڵانزای ئیسپانیایی وەکوو دایکی نەخۆشیە گشت گیرەکان وەسف دەکەن، بە ئاسانی دەیتوانی کەسێکی تەندروست لە یەک شەودا لەناو ببات. نەخۆش لە چرکەکانی کۆتاییدا لە حاڵێکدا کە بە دوای ئۆکسیژێندا دەگەڕێت و تێدەکۆشێت هەناسە بدات، خوێن قەی دەکاتەوە و پاشان دەخنکێت.
له ساڵی 2015 زیاتر لە 400 هەزار کەس
بە هۆی مالاریاوە گیانیان لەدەستدا
ئەنفٶڵانزای ئیسپانیایی لە لە ئەو سەدەمەدا جگە لە جەمسەری باشوور تەواوی جیهانی داگرتبوو، لێکۆڵەران هەوڵی زۆریان دا تا بنەڕەتی ئەو نەخۆشیە بدۆزنەوە و وادیارە کە لە چین یا کانزاسەوە دەستی پێکردووە.
تای زەرد
لە سەدەی 18 ی زایینی تای زەرد لە ناوچەی کاراییب بووە باو و خەڵک لە ترسی گیانی خۆیاندا پەنایان بردە ئەمریکای باکوور، لە حاڵێکدا لە گەڵ خۆیان نەخۆشیەکی مەترسیداریان دەگواستەوە! رشانەوە، تای زۆر و زەردوویی، کە بەجێماو لە ڤایروس بۆ سەر جەرگ بوو، کە بە هۆیەوە پێستی نەخۆشەکە زەرد دەبوو و هەر بەم بۆنەوە ناویان نابوو تای زەرد.
لە ساڵی 1793 زیاتر لە 50 هەزار کەس لە فیلادێلفیا گیانی خۆیان لەدەستدا. سەیر لەوەدا بوو، کە لە کۆتاییەکانی پاییز و سەرەتای زستاندا ئەو نەخۆشیە بە یەکجاری راوەستا! لە ئەو کاتەدا نەیاندەزانی، بەڵام تای زەرد بە هۆی مێشەوە دەگوازرایەوە، بەڵام بە هاتنی زستان لەناو چوو.
دواتر ماکس تیلەر، زانای ڤایرۆسەکان بووە و لە ساڵی 1951 دوای ئەوەی کوتانی دژی تای زەرد دۆزیوەتەوە خەڵاتی نۆبێلی لەبواری پزیشکدا وەرگرتووە.
مالاریا
نەخۆشی مالاریا له ڕێگای مێشەکانەوە دەگوازرێتەوە، بە شێوەی چڵکی و زۆرتریش بە شێوەی تا و لەرزی ناوبەناو، کەم خوێنی خۆی نیشان دەدات. ئەو نەخۆشییە زۆرتر لە سەر ژنانی دووگیان و منداڵانەوە کاریگەری دادەنێت. له ساڵی 2015 زیاتر لە 400 هەزار کەس بە هۆی مالاریاوە گیانیان لەدەستداوە.
وەبا (کولێرا)
لە سەدەی 19 ی زایینی برنجی پیسی هیندی وەبای لە سەرتانسەری ئەوروپا بڵاو کردەوە. هێزە ئەمریکییەکانیش، کە لە هیند دەهاتنەوە میکرۆبی ئەو نەخۆشییەیان گواستەوە. وەبا چڵکی ڕێخۆڵەیە و نیشانەکانی سکچوون، رشانەوە، دەمار بە دەمار بوونی پشت، پێ و تینوویەتییە. ڕیژەی ئاوی لەش تا ڕادەیەک لە دەست دەچێت، کە نەخۆش لە ماوەیەکی کورت دا دهمرێت.

تیفووس
رێک پاش ئەنفۆڵانزای ئیسپانیایی ئەوە تیفووس بوو، کە سەری هەڵهێنا! زیاتر لە روسیا و ئەوروپای رۆژهەڵات باو بوو. لە ساڵانی 1918 تا 1922 تەنیا وڵاتی سێربێستان زیاتر لە 150 هەزار کەس بە هۆی تیفووسەوە گیانیان لەدەستداوە. باکتریای ئەو نەخۆشیە بە هۆی گەنە، ئەسپێ و مێشەوە دەگوازرێتەوە.
ئیفلیجی منداڵان(4)
لە ساڵی 1916، ئیفلیجی منداڵان لە شاری نیۆیۆرکەوە دەستی پێکرد، پاش ئەوە لە سەرتانسەری ئەمریکا بینرا. بە شێوەیەک، کە تەنانەت فرانکلین رۆزۆلێت، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بووە قوربانی ئەو نەخۆشییە و لە ساڵی 1921 و لە تەمەنی 39 ساڵەییەوە فەلەج بوو.
لە ساڵی 1988 تا 2013، رێژەی تووشبوون بە ئیفلیجی منداڵان بە راددەی 99% كەمی كرد، بە جۆرێك ژمارەی ساڵانەی توشبووان لەسەر ئاستی جیهان لە 350 هەزار كەسەوە دابەزی بۆ تەنیا 416 حاڵەت. ئەم كەمبوونەوەیەش لە ئەنجامی هەڵمەتە بەرفراوەانەكانی كوتانەوە بوو.
ئەگەر تەنیا یەك حاڵەتیش لەسەر ئاستی جیهان تووشی ئیفلیجی ببێت، منداڵانی سەرجەم وڵاتان لە مەترسی تووشبووندان. بۆیە ئەگەر وڵاتان نەكەونە خۆ بۆ بەزاندنی ئەم نەخۆشییە لەو وڵاتانەی تێیاندا بڵاوە، لە 10 ساڵی داهاتوودا ژمارەی تووشبووان لە ساڵێكدا بەرز دەبێتەوە بۆ 200 هەزار كەس.
ئەگەر كەمپەینە گەورەكەی ساڵی 1988و دواتری وڵاتان نەبووایە، كە تێیدا لە هەموو وڵاتان بڕیاری هەڵمەتی بەربڵاوی كوتانیان راگەیاند، 10 ملیۆن كەس، كە ئێستا بەپێیەكانی خۆیان دێن و دەچن، ئیفلیج دەبوون و 1,5 ملیۆن كەسیش، كە ئێستا لە ژیاندان بەهۆی پێدانی ڤیتامین A لەكاتی هەڵمەتەكانی كوتاندا لە مردن رزگاركراون.
هەروەك بەپێی زانیارییەكانی هەمان سەنتەر لە هاوینی 2014 لە دەوروبەری بەغدا، دوو حاڵەتی ئیفلیجی منداڵان تۆمار كران. پێشووتر لە ساڵی 2000-ەوە ئیفلیجی منداڵان لە عێراق تۆمار نەكرابوو.
سارس
سارس نەخۆشیەکی هەناسەیی زۆر قووڵە، کە لە نۆڤەمبەری 2002 تا جوونی 2003 بە شێوەی بەربڵاو له 37 وڵاتدا بینرا و بووە هۆی کوشتنی زیاتر له 700 کەس. ئەو نەخۆشیە لە چینەوە دەستی پیکرد و دەرمانێکیش بۆ نەدۆزراوەتەوە. ئاخر جاریش لە ساڵی 2004 بینراوە.
ئایدز
لە دهیهی 1930 لێكۆلهران لهو بڕوایهدان له وڵاتی كۆماری دیموكرانی كونگۆ، كۆمهڵێك لهو خهڵكانهی گۆشتی “شامپانزه”یان دهخوارد، جۆرێك له ڤایرۆسی دژه بهرگری به ناوی “SIV” لهو شامپانزانه گوزارایهوه بۆ لهشیان. دواتر ئهو ڤایرۆسه گۆڕانی به سهردا هات و بووه ڤایرۆسی تێكدانی سیستمی بهرگری لهشی مرۆڤ، كه به “HIV-1” له جیهاندا ناسرا.(5)
لە ساڵی 1999
”مردنی 14 ملیون كهس
به ئایدز” له جیهاندا تۆمار كراوە
ساڵی 1984 به كهڵك وهرگرتن له تهكنیكی پێشكهوتوو، دوو لێكۆلهر به ناوهكانی “لووك مونتانیه” له ئینتیستۆی پاستۆری پاریس و “رابرت گالۆ” له ئهنیتیستۆی نیشتمانی له واشنتۆن، به جیا ڤایرۆسی “ئایدز”یان دۆزیهوه. ئهو ڤایرۆسه دواتر به ڤایرۆسی تێكدانی سیستمی بهرگری لهشی مرۆڤ ناسرا. ههر لهم ساڵهدا كۆمهڵێك نیشانه له گواستنهوهی ڤایرۆسی ئایدز به هۆی پهیوهندی سێكسیهوه له نێوان ژن و پیاودا دهركهوت.
لە ساڵی 2005 نزیكهی 40 ملیون توشبوو
به ئایدز تۆمار كراوە
لەساڵی 1988 رێكخراوی تهندروستی جیهانی یهكهم رۆژی مانگی كانونی یهكهمی وهك رۆژی جیهانی ئایدز ناساند و لە ساڵی 1991 ئهو لۆگۆ (قردێلە)ی سوور، كه به شێوهی رۆبانه، وهك هێمای نهخۆشی ئایدز دهست نیشان كرا.
دهرمانێكی نوێ به ناوی “ساكۆ ئیناوێر” بۆ چارهسهركدنی توشبووان به نهخۆشی ئایدز خرایه بازارهوه. ههتا ئهو ساڵه ژمارهی یهك ملیون توشبوو به نهخۆشی ئایدز به رێكخراوی جیهانی تهندروستی راگهیاندرابوو، بهڵام له دهسپێكی دهركهوتنی ئهو ڤایرۆسهوه زیاتر له 19 ملیون 500 ههزار كهس گیرۆدهی ئایدز ببوون.
لە ساڵی 1999 ههتا ئهم قۆناغه ناوی 33 ملیون توشبوو به ئایدز و مردنی 14 ملیون كهس له جیهاندا تۆمار كرا. ههر لهو ساڵهدا ئایدز وهك چوارهم هۆكاری مردن له جیهاندا ناسرا.
ژمارهی توشبووانی منداڵ به ئایدز
3 ملیون و 400 ههزار كهسە
لە ساڵی 2010 رێكخراوی جیهانی تهندروستی رایگهیاند، ژمارهی توشبوون به ئایدز 34 ملیون كهسن و نزیكهی 2 ملیون 700 ههزار كهس تازه بهو ڤایرۆسه دووچار بوون. ههر له ئامارێكی دیكهدا، كه لهم ساڵهدا ئاشكرا بوو، ژمارهی توشبووانی منداڵ به ئایدز 3 ملیون و 400 ههزار كهس راگهیاندرا.
تاعون مرۆڤایەتی گۆڕی و کۆڕۆنا (6)
ئەگەر تۆ خەڵکی باشوری کوردستانی تەماشایەکی دەستی چەپت بکە، لە خوار مەچەکت یان لە بەشی سەرەوەی قۆڵت مۆرێکی بچکۆلە دەبینیت، یان رەنگە لەهەردوکیان مۆرەکە تێبینی بکەیت.
پێکوتە (ڤاکسین) لەسەر قۆڵی دەستی چەپ. یەکێکە لەو پێکوتانە بۆ بەرگری جەستەیە لە دژی نەخۆشی سیل.
ئەم ڤاکسینە یەکێکە لە بەرهەمە ناراستەوخۆکانی بڕیارێکی مەزن، یان باشتر وایە بڵێم وەرچەرخانێکی مەزن لە دیدگای بەشێک لە پێشەنگی نوخبەی خوێندەوارە ئەوروپییەکانی سەدەی 14.
گەڕانەوە و تۆبە دادی کەس نادات
لەو سەدەیەدا نوخبەی خوێندەواری ئەوروپی گەییشتنە ئەو قەناعەتەی کە بۆ تێگەییشتن لە جیهان، لە روداوە سروشتییەکان، لە نەخۆشییە درمەکان و سەرەنجام لە هەموو تاوپۆیەکانی ژیان بگەڕێتەوە بۆ زانست و زانیاری و فەلسەفە و ئەقڵانییەت. کە ئەمەش لەمێژوودا بە قۆناغی رێنسانس (یان بوژانەوە) ناسراوە و تا کۆتایی سەدەی 16 و سەرەتای سەدەی 17 بەردەوام بوو.
تاعون چ پەیوەندییەکی بە رێنسانسەوە هەیە؟
تا سەدەی 14-ش کەنیسە و ئایینی مەسیح و پیاوانی ئایینی سەرچاوە و چوارچێوەی هەموو زانییاری و لێکدانەوە و تێگەیییشتنەکانی مرۆڤ بوون. دین بۆ هەموو کێشەکانی سەردەم وەڵامی هەبوو و پیاوانی ئایینی مەسیحیش دانا و زانا و سەرچاوەی هەموو زانییارییەکان بوون.
وەڵامی کەنیسە و پیاوانی ئایینی بۆ تاعون چی بوو؟
وەک بۆ هەموو رووداو و دیاردەکانی تر، بۆ تاعونیش، کەنیسە و پیاوانی ئایینی مەسیحی، وەڵام و تێگەییشتنی خۆییان هەبوو، کە وەڵام و تێگەییشتنی راست و رەها بوون لە کتێبی پیرۆزدا سەرچاوەیان گرتبوو. وەڵامی کەنیسە و پیاوەکانی بۆ تاعونی رەش ئەوەبوو، کە ئەوە غەزەبی خوایە بۆ مرۆڤەکان هاتووە. ئەوان دەیانگوت خودا بۆیە تاعونی ناردووە، چونکە مرۆڤ نقومی تاوان بووە و لە خواپەرەستی و دین دوورکەوتوونەتەوە، چارەسەرییش گەرانەوە و پابەندبوونی زیاترە بە دینەوە.
لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە زانست لە ئەوروپا بەڕادیەک گەشەی کرد، کە دەیتوانی دیراسەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان بکات پۆلێنیان بکات و کۆنترۆلیشیان بکات. زاناکانی ئەو سەردەمە گەییشتنە ئەو دەرەنجامەی، کە ئەو تاعونەی، کە پیاوانی ئایینی لە سەدەی 14-ی ئەوروپا وەک غەزەبی خوا دەیانناساند بەکترییایەکە بەناوی یەرسینیا بیستیس. هەر لەو سەدەیەدا و لە ساڵی 1895 هەمان زانا ئەوروپییەکان توانییان هەنگاوی یەکەم بەرەو دۆزینەوەی ڤاکسینی دژە تاعون هەڵبێنن و بتوانن بۆ هەمیشە مرۆڤایەتی لەم پەتا کوشندەیە رزگار بکەن.
- قۆناغی یەکەم، لە سەدەی شەشی زایینیدا بوو. لەو سەدەیەدا تەنها لە ئەوروپا زیاتر لە 25 ملیۆن کەس، کە دەیکردە نیوەی زیاتری دانیشتوانی ئەورپای کوشت.
- لە قۆناغی دووەمیشدا، واتە لە سەدەی 14 دا دیسان تاعون لە 60%ی دانیشوتانی ئەوروپای کوشت.
- قۆناغی سێیەم لە سەدەی نۆزدە دا بوو، کە رێژەیەکی گەورەی دانیشتوانی ئاسیا و ئەمریکای کوشت. لە قۆناغی سێیەمدا ئەوروپا لەسایەی گەشەی زانست کەمترین زیانی بەرکەوت.
تاعون بووە هۆی گۆڕینی مرۆڤایەتی
ئەم تەقینەوە و فراوانبوون و کەڵەکە بوونەی زانست وزانیاری دوای سەردەمەکانی رێنسانس و رۆشەنگەری ئەگەر لەلایەکەوە بووبێتە هۆی باڵادەستی ئەوروپی و رۆژاواییەکان لەسەر ئاستی جیهاندا و سەرەنجام داگیرکردن و کۆلۆنیالیزەکردنی وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکا و ئوسترالیا، ئەوا لەلایەکی ترەوە بۆتە هۆی گەشەکردنی شارستانییەت و زیادکردنی بێوێنەی ژمارەی دانیشتوان و کەمکردنەوەی بەرچاوی رێژەی مردن بەهۆی پەتا درمەکانی وەک سیل و تاعون و ئەنفلۆنزا جۆراوجۆرەکان.
ئایا کۆرۆناش هەمان رۆڵی تاعون دەبینێت؟
چاوەروان دەکرێت, کۆڕۆناش هەمان رۆڵ ببینێت لە گەڕانەوەی مرۆڤ بۆ زانست و زانیاری، کە تاعون بینی، چونکە هاوشێوەی تاعون، کۆرۆناش شۆکێکی گەورەی خستۆتە جەستە و رۆحی مرۆڤایەتییەوە.
رەنگە چەمکی “گەڕانەوەی مرۆڤ بۆ زانست” جۆرێک ناتەواو یان گاڵتە ئامێز بێتە بەرچاو، بەتایبەت، کە ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین، کە لەسایەی زانستدا بەجۆرێکی خەیاڵئامێز سەرتاپای ژیانی مرۆڤایەتی بەتەواوی فۆرم و شێوازێکی وەرگرتووە، کە نەک سەدەیەک پێش ئێستا، بەڵکو چارەگە سەدەیەکیش پێش ئێستا لەخەیاڵی مرۆڤدا نەبوون. زانست لەهەموو بوارەکانت لەئەوج و لوتکەی گەشە و داهێنانی خۆیدایە. بەڵام ئەوەی کە مرۆڤ بگەڕێتەوە بۆ زانست، زیاتر مەبەست گەڕانەوەیە بۆ ئەو زانستانەی کە هاوکارە بۆ باڵاکردنی زیاتری مرۆڤ نەک بۆ باڵادەست کردنی گروپێکی مرۆڤ بەسە گروپێکی تردا.
ئەمەش کاتێک روودەدات ئەگەر کۆڕۆنا هاوکار بێت لە دەرهێنانی زانست لەژێر هەژموونی دەوڵەت و کۆمپانییا زەبەلاحە ئیستیسماری و قازانج خوازیەکان. ئەگەر کۆرۆنا و شۆکی کٶرۆنا هاوکار بن لە دروستکردنی بالانسێک لەو بوارەدا، ئەوا کۆرۆناش رۆڵێکی هاوشیوەی رۆڵی تاعونی سەدەی 14 دەبینێت.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆتایی نیولیبراڵیزمە
ریگان بە وتنی ئەوەی، کە دەوڵەت رێگەچارە نییە، بەڵکو کشەیە، بە شێوازێکی زێدەڕۆیانە باسی ئەو پرسەی کرد. بەپێچەوانەی بەستێن یان زەمینەی ئەم ئایدۆلۆژییە نیوکۆنسێرڤاتیزمە، سیاسەتێکی توندڕۆیانە جێبەجێ کرا و بووە هۆی لەباربردنی دەوڵەتی خۆشگوزەران، کە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا سەری هەڵدابوو.
ئەم سیاسەتە بریتییە لە بەتایبەتی کردنی بەربڵاوی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و لەوانە کەرتی تەندروستی و پەروەردە، بچووک کردنەوەی تۆڕی پشتیوانی کردن لە هەژارەکان و هەڵوەشاندنەوەی هەندێ لە یاسا و ڕێساکانی بانک و بۆرسەکان بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ چالاکی زیاتری هیزەکانی بازار ئازاد. ئەوە لەسەر بنەمای ئەو گریمانە ئایدۆلۆژیکە بوو، کە پێی وابوو ئەگەرچی کێبەرکێی ئازادانە لە بازاردا هەندێ جار دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیران، بەڵام لە کۆتاییدا دەتوانێت هاوسەنگی و سەقامگیری بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە بەدی بێنێت.
بەجیهانیبوون (Globalization) کە یەکێک بوو لە بەرهەمەکانی مودیلی نیوکۆنسێرڤاتیزم، هەندێ دەرئەنجامی پۆزەتیڤی هەبوو و بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی خۆشگوزەرانی زۆرێک لە توێژەکانی کۆمەڵگە، بەڵام هاوکات خەسار و زیانی زۆری هەبوو بۆ زۆرێک لە کرێکارانی پێشەسازی و چینی مامناوەندی، ئەوەش زەمینەی ڕەخساند بۆ سەرهەڵدانی بزووتنەوە پۆپۆلیستییەکان لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا.
چەقینێکی تر؟
قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەلمێنەری ئەوەیە، کە لە هەلومەرجی نالەباردا، سەرەتا هێزەکانی بازار تووشی داڕووخان دەبن و توانای خستنەڕووی چارەسەریان نییە. کەوابوو لە کاتی قەیراندا هەموو کەس ڕوو لە دەوڵەت دەکات.
تەنانەت سەرۆک کۆمارێکی توندڕۆی وەک دوناڵد ترەمپ، کە ئەوەی لە توانایدا بووە بە مەبەستی لاواز کردنی دەوڵەت ئەنجامی داوە و لەوە تێگەیشتووە، کە بە بێ دەستێوەردانی بەربڵاوی دەوڵەت- لە بازاری بۆرسە- زیاتر بەرەو داڕووخان دەچێت. ترەمپ هەروەها بەو ئەنجامە گەیشتووە، کە دەبێ لە هێزی دەوڵەت، واتا دەوڵەتی فیدراڵ، بۆ ڕزگارکردنی ئابووری لە قەیران و ڕێگری لە بێکاری زیاتر، کەڵک وەربگیردرێت. قەیرانی ئابووری و بێکاری بەربڵاو، نەک هەر شانسی هەڵبژاردنەوەی دووبارەی ترامپ کەم دەکەنەوە، بەڵکو ئەگەری ئەوە هەیە ئەمریکا بەرەو قەیرانێک ببەن هاوشێوەی داچوون یان چەقینە گەورەکەی (Great depression)[ساڵانی 1929-1930].
بۆریس جانسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، کە پێی وابوو ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەک پشکێک لە بازاری بۆرسەی پشکەکاندا ڕۆڵ دەگێڕێت، ناچار بوو وێرای مسۆگەر کردنی لانیکەمی داهات بۆ هەموو هاوڵاتیان، ڕێوشوێنی توندتر بۆ هاتوچووی خەڵکی بەریتانیا بگرێتە بەر. تەنانەت نەتانیاهۆ لەوە تێگەیشت، کە دەوڵەت، تاقە ناوەندی جێ متمانەیە بۆ ڕێگری کردن لە سەرهەڵدانی قەیرانێکی بێ وێنە. تەنانەت بۆ یەکەمجار چەمکی بەرپرسیاریەتی چەند لایەنەی (Mutual responsibility) بەکارهێنا، ئەگەرچی باسی یەکپارچەیی (Solidarity) نەکرد، کە بەردەوام وەک درۆی سوسیالیزم ناوی لێ دەبرد. (7)
هێنری کسینجر: جیهانی دوای کۆرۆنا،
هیچ کات شێوەی پیش خۆی نابێت
هەر لەم پەیوەدنیەدا، هێنری کسینجر،ستراتژیست بەناوبانگی جیهان و وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە نوێترین یاداشتی کە لە سەر پێگەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ بلاو بۆتەوە،نووسیویەتی:کاریگەریەکانی پەتای کۆرۆنا بە سەر رەهەندە جیاوازەکانی ژیانی مرۆڤایەتی و وڵاتانی جیهان درێژخایەن دەبێت.بە گوتەی کسینجر، کاتێک کە ئیپیدیمی کۆرۆنا بگاتە کۆتاییەکانی خۆی،جیهان قۆناغێکی نوێ ئەزموون دەکات،زۆریەک لە وڵاتانی جیهان شکست دێنن و دەکەونە سەر ئەژنۆ، ڕاستیەکەی ئەوەیە، کە جیهانی دوای کۆرۆنا، هیچ کات شێوەی پیش خۆی نابێت.
بە گوتەی کسینجر، بەهێزکردنی تواناکانی جیهان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتا عالەمیەکان بە رێگەی زانستەوە، یەکەم ئەولەوییەت و رەهەندە کە دەبی فۆکۆسی لە سەر بکرێت. هەروەها پێشنیارێکیش دەخاتە بەردەم سەرانی وڵاتانی جیهان،ئەویش ئەوەیە کە هەر لە ئێستاوە کار لە سەر پڕۆژەی ئامادەکاری بۆ قۆناغی دوای کۆرۆنا بکەن.
سەرچاوەکان:
2_ https://www.sbeiy.com/Details.aspx?jimare=20571
4_ https://www.rudaw.net/sorani/lifestyle/240220153
5_ http://www.bakrajo.com/Description.aspx?No_=632