سیناریۆکان بۆ خوێندنی ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، چارەسەرەکان بەو ئاراستەیە دەبێت، هیچ بارگرانییەک لەسەر خوێندکاران دروست نەکات و خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت.    

بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حكومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی پشووی فەرمانگەکان تاکو ناوەڕاستی مانگ داهاتوو، ئەمەش نیگەرانی لای قوتابیان و خوێندکاران درووستکردووە و ترسی ئەوەیان هەیە کە خوێندنی ئەمساڵیان بفەوتێت.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئاشنا عەبدوڵڵا قادر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە پڕۆسەی خوێندن رایگەیاند: نە وەزارەتی پەروەردە و نە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم، بەهیچ شێوەیەک باس لەوە نەکراوە خوێندنی ئەمساڵ بفەوتێت، بەڵکو هەموو هەوڵەکان بۆئەوەن، کە خوێندنی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت”. 

ئاشنا عەبدوڵڵا ئاماژە بەوە دەکات، کۆمەڵێک ڕێگەچارە هەیە بۆ خۆێندنی ئەمساڵ، یەکێک لەو ڕێگە چارانە خوێندنی ئۆنلاینە، ئێمە وەک لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمان لەگەڵینین، کە ئەوەش کۆمەڵێک کێشەی هەیە، لەوانە نەبوونی هێڵێکی ئیتەرنێت لە هەموو ماڵێکدا، نەبوونی هۆشیاری لە بەکارهێنانی خوێندنی ئۆنلاین، بە تایبەتی بۆ منداڵان، هەرەوەها کۆمەڵێک بەش هەیە لەزانکۆکان پێوستی بەخوێندنی کاردارییە و لەگەڵ بوونی چەندین کێشەی دیکە، بەڵام ڕەنگە لە خراپترین حاڵەت دا خوێندنی ئۆنلایی هەڵبژێردرێت.   

ئەندامەکەی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمان دەڵێت “یەکێکی دیکە لە ڕێگەچارەکان، کە باس دەکرێت، ئەوەیە، کە ئەم ماوەی کەرەنتینە لە هەرێمی کوردستان وەک پشوو هەژمار بکرێت و لەو سەروە پشوو نەمێنێت، بە تایبەتی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، کە ئەمە ئاساییە، بەڵام ئەمە کێشەیەکی دیکە بۆ تاقیکردنەوە وزارییەکانی پۆلی ٩ و ١٢ دروستدەکات”. 

ناوبراو جەختیشیکردەوە “هەموو بژاردەکان لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان و وەزارەتە پەیوەندی داراکان قسەیان لەسەر دەکرێت و دیراسەی تەواوی دەکرێت، چارەسەرەکانیش بەو ئاراستەیە دەبێت، کە هیچ بارگرانییەک لەسەر خوێندکاران دروست نەکات و خوێندنی ئەمساڵیان نەفەوتێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com