نوچە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەنێو سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، لە سنووری پارێزگای سلێمانی کەمترین رێژەی هەژاری هەیە و لە پارێزگای موسەننا بەرزترین رێژەی هەژاری هەیە.
رۆژی یەکشەممە (16-2-2020) وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ ساڵی 2018، رووپێوییەکی ئەنجامی داوە و بڵاویشیکردووەتەوە، کە لەنێو سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، لە سنووری پارێزگای سلێمانی کەمترین رێژەی هەژاریی هەیە.
بەپێی رووپێوی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رێژەی هەژاریی بۆ ساڵی 2018 لە هەموو پارێزگاکان بڵاوکردەوە و لە سلێمانی کەمترین رێژەی هەژاریی هەیە، پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و کەرکووکیش لەدوای سلێمانییەوە دێن.
بەپێی ئامارەکە، لە پارێزگای موسەننا بەرزترین رێژەی هەژاریی هەیە.
هەروەها رێژەی هەژاریی بەپێی وەزارەتی پلاندانان و ئاماری ناوەندی عێراق لە ساڵی 2018دا بەم شێوەیە:
سلێمانی 4.5%
هەولێر 6.7%
کەرکووک 7.6%
دهۆک 8.5%
بەغدا 10%
بابل 11%
کەربەلا 12%
نەجەف 12%
بەسرە 16%
ئەنبار 17%
سەلاحەددین 18%
واست 19%
دیالە 22.5%
موسڵ 37.7%
زیقار 44%
میسان 45%
دیوانیە 48%
موسەننا 52%