کێشەی غاز لە هەولێر بازاڕی غازی كەركوكی گەرم كرد

0

شلێر سەعید: هەولێر

بەهۆی ئەوەی نزیك مانگێكە قەیرانی غاز دروستبوو و نرخ بەرزبۆتەوە، بازاڕی شارەكانی دیكە گەرم کردووە، بەتایبەت لە كەركوك و ئاڵتون كۆپری و موسڵ، هەرغازێك بە دوو هێندە دەفرۆشنەوە بە خەڵكی هەولێر. 

بە گوێرەی زانیارییەکان، بۆ دابین کردنی پێداویستی و پرکردنەوەی غاز لە بازاڕی هەولێر، غاز فرۆشەکانی هەولێر روویان لە کارگەکانی کەرکوک کرد و بە نرخی دوو هێندە دەیانفرۆشتەوە دانیشتوانی هەولێر.

محمد نادر، دانیشتووی هەولێر بە نوچەی گوت، بەهۆی ئەوەی غاز فرۆشەكانی هەولێر، کە دەچنە کەرکوک غاز دەهێنن و لە هەولێر بە گرانتر دەیفرۆشنەوە، بۆیە لە کەرکوکیش نرخی هەر بتڵێک بووە بە 10 هەزار دینار لە کاتێکدا 7 هەزار دیارە، بەڵام لە هەولێر بە 14 هەزار دینار دەفرۆشرێتەوە.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن، لەم بارەوە عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر  ڕایگەیاند: هاوردەکردنی غازی کەرکووک و ئالتون کوپری بۆ هاوکاری و پڕکردنەوەی کەمی ڕێژەی غازە لە هەولێر و دەورووبەری.

عەلی ڕەشید ڕاشیگەیاند “بێ ویژدانییە غاز بە 7 هەزار دینار بێت بە گرانتری بفرۆشنەوە، بەڵام کێشەی کەمی غاز تا ڕادەیەک نەماوە و دوای دوو ڕۆژی دیکە پێویستیمان بە غازی هیچ پارێزگایەکی دیکە نابێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com